“لایەنە شیعەکان بەرەسمی مافی هەرێمی کوردستانیان لە بودجە رەتکردووەتەوە”

SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “لایەنە شیعەکان هەموو ئەو بڕگە و ماددانەیان رەتکردووەتەوە کە پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵ گەر هەرێم پابەندی رادەستکردنی نەوت نەبێت”.
جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هیوا بە SNNی راگەیاند “لایەنە شیعەکان بە راست و دروستیی پێیانوتووین هەرێم نەوت رادەست نەکات، پشکیشی نابێت لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا”.
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە لە تاوتوێکردنی خاڵەکانی پرۆژەیاسای بودجە و لە کۆی 57 ماددە، 40 یان گفتوگۆ لەبارەیانەوە تەواو بووە.
کۆچەر ئەوەشی ئاشکرا کرد “ئەو لایەنانە پێیانراگەیاندووین، گەر هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی نەوت و داهاتەوە، ئامادەن قەرزەکانیش بدەنەوە بە هەرێمی کوردستان کە لە چەند ساڵی رابردوودا لەسەر بەغدا کەڵەکە بوون”.
رۆژی 21ی کانوونی یەکەمی ساڵی پار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی پەسەند کرد، بانکی ناوەندیی عێراقیش نرخی 100 دۆلاری بە 145 هەزار دینار بۆ وەزارەتی دارایی و بۆ هاووڵاتییانیش بە 147 هەزار دینار جێگیر کرد.
رۆژی 29-12-2020 پرۆژەیاسای بودجەی 2021 گەیشتە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆکانیش لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەردەوامن.
جەمال کۆچەر پێویستیی پێکهێنانی شاندێکی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە هەنووکەیی زانی و رایگەیاند “تا زووتر شاندێکی سیاسیی هەرێم بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ، هێشتا درەنگە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









