“به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى دیلۆیت حكومه‌تى هه‌رێم قه‌رزى هێناوه‌ته سه‌رمان به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆمان ئاگاداربین”

لۆگۆى كۆمپانیاى دیلۆیت تایبه‌ت به وردبینیكردنی پرۆسەی فرۆشتن و داهاتی نەوت | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى دیلۆیت حكومه‌تى هه‌رێم به بڕى 415 ملیۆن دۆلار نه‌وتى به‌شێوه‌ى پێشه‌كى فرۆشتووه، ده‌شڵێت: “چاوهڕێمدهكرد لانیكه‌م له‌م راپۆرته نوێیه‌ى دیلۆیتدا قه‌رزى سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌گۆڕاوه”.
دوێنێ هه‌ینى كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى (دیلۆیت) تایبه‌ت به وردبینى: داهات، وه‌به‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم، راپۆرتى خۆى بڵاوكرده‌وه كه داتا و ئامارى هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی کانونی دووەمى 2020 تاوه‌كو 30ی ئەیلولی 2020 له‌خۆده‌گرێت، راپۆرته‌كه پاش ساڵێك وه‌ستان له بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرت دێت له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه.
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “سه‌ره‌تا، ئێمه چاوه‌ڕێبووین كۆمپانیاى دیلۆیت هه‌موو سێ مانگ جارێك راپۆرتى خۆى بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام پاش ساڵێك راپۆرتى خۆى بڵاوكرده‌وه، پاشانیش، ئه‌وه‌ى تێبینیمانكرد له راپۆرته‌كه‌دا خه‌رجى كۆمپانیاكان هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى كه پێویستبوو كه‌مبێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌نێوان خه‌رجى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له ساڵى 2019 كه ئه‌وكات تاڕاده‌یه‌ك دۆخى دارایی هه‌رێم باشتربوو و ئێستا كه ساڵى 2021 هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و یه‌كێكیشه له كێشه گه‌وره‌كانى كه‌رتى نه‌وت له هه‌رێم كه له ساڵى 2007ه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچى تێدا نه‌گۆڕاوه و هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى به‌شێوه‌ى پێشه‌كى ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به‌پێى خشته‌ى ژماره دووى راپۆرته‌كه‌ى كۆمپانیاى دیلۆیت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بڕى 425 ملیۆن دۆلار نه‌وتى هه‌رێمى به‌شێوه‌ى پێشه‌كى فرۆشتووه كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه، چونكه واتاى ئه‌وه‌یه حكومه‌تى هه‌رێم ئێمه‌ى قه‌رزار كردووه بێ ئه‌وه‌ى ئاگامان لێى بێت، زیانى ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ هاووڵاتییانه”.
كاروان گه‌زنه‌یی باس له یه‌كێك له هۆكاره‌كانى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم له خوار ئه‌و نرخه‌ى كه له بازاڕه جیهانییه‌كان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه: “سه‌ركێشى هه‌رێمى (Regional Risk) یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى كه وایكردووه نه‌وتى هه‌رێم به هه‌رزان بفرۆشرێت، چونكه ئێمه وڵات نین، بۆ نمونه، له هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌غدا پرۆسه نهوتییهكهمان رابگرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاڵنگارییه‌دا كۆمپانیاكان به كه‌متر نه‌وته‌كه ده‌فرۆشن و خۆشیان پاره‌ى زیاتر وه‌رده‌گرن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هۆكارى جۆریه‌تى نه‌وته‌كه‌مان كاریگه‌رى خۆى هه‌یه و فرۆشتنى نه‌وت و وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى به‌شێوه‌ى پێشه‌كى دوو هۆكارى ترن كه له‌پاڵ هۆكارى یه‌كه‌مدا رۆڵى خۆیان ده‌بینن له ههرزانفرۆشتنى نه‌وته‌كه‌دا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان باس له‌و قه‌رزه‌ى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات كه به‌رده‌وام سوودى ده‌چێته سه‌ر و روونیده‌كاته‌وه: “له ماوه‌ى رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێم ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار قه‌رزى له توركیا وه‌گرتووه، بڕى 800 ملیۆن دۆلاریش قه‌رزى خراوه‌ته ئه‌ستۆ له‌برى پاره‌ى چاككردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم، له ساڵه‌كانى 2018 و 2019 به‌شێك له‌و قه‌رزه‌ى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ساڵى 2020 كه دۆخى دارایی خراپتربووه، داواى له توركیا كردووه دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه رابگرێت تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك كه دۆخى دارایی باشتر ده‌بێت، كێشه‌كه‌ش لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌م قه‌رزانه پاره‌ى سوودى بانكیان ده‌چێته سه‌ر كه دیسانه‌وه كێشه‌ى گه‌وره بۆ حكومه‌ت و ئابوورى هه‌رێم دروستده‌كات”.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








