به‌وێنه:لە سلێمانى گه‌وره‌ترین هۆڵى جومناستیك مه‌شقه‌كانى ده‌ستپێكرده‌وه

هۆڵی جومناستیکی سلێمانی
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
دواى نزیكه‌ى 2 مانگ له دابڕان له مه‌شقه‌كانیان به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه، جارێكی تر هۆڵى جومناستیكى سلێمانى کە له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق گهورهترینە ،مه‌شقه‌كانى خۆى ده‌ستپێكرده‌وه، ئەمەش به ئامانجى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاستى راسته‌قینه‌ى فێرخوازانى یاریه‌كه بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان.
هێرش عوسمان سه‌رپه‌رشتیارى گشتى هۆڵه‌كه و شه‌ش راهێنه‌ریش مه‌شق به یاریزانانى 3 تا 12ساڵى ده‌ڵێنه‌وه، جگه له مه‌شقى به‌یانیان كه تایبه‌ته به منداڵانى باخچه‌ى ساوایان له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت جارێكی تر جوڵه بخه‌ینه‌وه یاریه‌كه ده‌ست بكه‌ینه‌وه به دروستكردنى یاریزان به تایبه‌تى بۆ ئاستى منداڵان”.
هێرش عوسمان سه‌رپه‌رشتیارى گشتى هۆڵه‌كه ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” هۆڵى جومناستیكى سلێمانى تاكه هۆڵى جومناستیكه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه بۆ فێركارییه و له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتییه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش، جیاواز له هۆڵه‌كانی تر له كوردستان و عێراق، چونكه پێوانه‌یى و كوالێتى جیهازه‌كان هه‌مان پێوانه‌یى جیهازى پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن كه به كارده‌هێنرێت، له رووى كوالێتى جیهازهكانهوه هه‌موو له‌سه‌ر داواى خۆمان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات دروستكراوه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ منداڵانى ئێمه‌دا بۆ مه‌شقه‌كانیان”.
وتیشی:” ئێمه مه‌شقه‌كانمان له‌سێ كاتی جیاوازدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرنگتر به‌یانیان دامانناوه بۆ مه‌شقى باخچه‌ى ساوایان، چونكه ده‌مانه‌وێت بناغه‌یه‌كى گرنگ بۆ یاریه‌كه دروست بكه‌ین نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى ههرهمهكى مه‌شق به یاریزان بكه‌ین، هه‌روه‌ها كاتێك فێرخواز دێته ئه‌م هۆڵه كه له ته‌مه‌نى سێ ساڵییه‌وه وه‌ریده‌گرین پێش هه‌موو شتێك پشكنینى پزیشكی و پشكنینى جه‌سته‌ییان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، تاكو بزانین له رووى جه‌سته‌یى و ته‌ندروستییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه”.
سهرپهرشتیارهكهى هۆڵى جومناستیكى سلێمانى ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” ئامانج له‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵه له‌شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه شارى سلێمانى له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق هه‌موو كات پێشه‌نگ بووه، چونكه ئه‌م هۆڵه ده‌توانرێت فێركارى تێدا ئه‌نجام بدرێت، جگه له‌ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراق، بۆیه ده‌مانه‌وێت یاریزانه‌كانمان بگه‌یه‌نینه به‌رزترین ئاست و له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقدا یارى بكه‌ن، چونكه به‌رده‌وامى یاریزانه‌كان له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانیان له ماوه‌ى 3 ساڵدا ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاستیان”.
هێرش ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات:” كه به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه نه‌مانتوانیوه له 2 مانگى رابردوو هیچ مه‌شقێك ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وه‌ش به هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆوه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر له رێگه‌ى راهێنه‌ره دڵسۆزهكانمانهوه ده‌ست بكه‌ینه‌وه به مه‌شقه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى له دروستكردن و پێگه‌یاندنى یاریزانان بۆ شارى سلێمانى به‌رده‌وام بین، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌مانه‌وێت یاریزانه‌كانمان له رووى تواناى جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك ئه‌نجام بدرێت به تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى عێراق بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره به ده‌ست بێنن”.
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له كوردستان به‌هۆى نه‌بوونى هۆڵ و قه‌یرانى داراییه‌وه هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك بۆ دروستبوون و پێگه‌یاندنى یاریزانى جومناستیك ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌ڵام شاره‌زاییانی یاریەکە پێیان وایه به دروستكردنى ئه‌م هۆڵه كێشه‌ى یارى جومناستیك له‌شارى سلێمانى و كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.















گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









