
داهاتی مەرزەکان
SNN_ عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرایكرد داهاتی ساڵی رابردوومان نزیكەی 322 ملیار دینار بووە، هەرچەندە لە ئێستادا خەریكە بارودۆخی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە بەڵام بە بەراورد بە پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا داهاتی مەرزەكە بۆ لە %40 كەمیكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان وەك پێش كۆرۆنایە و هۆكاری كەمبوونەوەی داهاتیش دەخاتەڕوو.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ نەمانی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەریكە جموجوڵی بازرگانیش لە مەرزی باشماخ بەرەو ئاسایی بوونەوەی تەواوەتی بچێت، بەڵام بە براورد بە پێش هاتنی كۆرۆنا داهات بۆ لە%40 كەمیكردووە هێشتا لاشمان ڕوننیە كەی بە تەواوی رێكارەكانی كەرەنتینە و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵدەگیرێن بۆ ئەوەی داهاتیش وەك خۆی لێبێتەوە چونكە هێشتا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتانی دەوروبەرمان لە ئارادایە.
ڕونیشیكردەوە، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان وەك پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنایە لە رووی ژمارەوە، بەڵام لە رووی داهاتەوە بڕی داهات كەمیكردووە، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ئێستادا تەنها كاڵا و شمەكانەی كە هاوردە دەكرێن بریتین لە خۆراك و سەوزە و میوە و پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیان، كە ئەمانە كەمترین گومرگیان لەسەرە، لە كاتێكدا پێشتر زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە كەرەستەی بازرگانی وەك كەرەستەی بیناسازی جگەرە و ئامێری كارەبایی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆبیلیات و جوانكاری ناوماڵ كە ئەمانە بڕی گومرگیان زیاتر بوو داهاتێكی باشمان دەستدەكەوت.
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی داهاتی مەرزی باشماخ لە ساڵی ڕابردوو بریتی بوو لە بڕی 322 ملیار دینار بوو، بۆیە دڵنیام كە تا كۆتایی ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەك ناگەیەنە ئەو بڕە پارەیەی ساڵی رابردوو چونكە ڤایرۆسی كۆرنا كاریگەری خراپی بەسەر ئابوری جیهانەوە هەبووە و ئێمەش بەشێكین لەم جیهانە.
لە لایەكی دیكەوە بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، بە هەمان شێوە لە مەرزی بازرگانی شۆشمێ لە ناوچەی هەورامان لەگەڵ ئەوەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ئاسایی بوەتەوە بەڵام بڕی داهات و گومرگ بە بەراورد بە پێش هاتنی كۆرۆنا بۆ لە%35 كەمبوەتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەهۆی دواكەوتنی موچە و سەقامگیرنەبوونی دارایی هەرێم خواستی هاوڵاتیان لە داواكردنی پێداویستییەكانی بیناسازی و ئامێرە كارەباییەكان كەمیكردووە كە لەو مەرزە زیاتر كاڵاو شمەكی بازرگانی هاوردە دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









