وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ” هەر داهاتێکمان بێتە دەست دەیدەینە مووچە”

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر جۆرە داهاتێکی بێتە دەست دەیداتە مووچە بۆ فەرمانبەران.
راشیگەیاند: حکومەتی هەرێم ئامادەیە 250 هەزار بەرمل نەوت بداتە بەغدا، دەستوور بنچینەی گفتوگۆکانمانە لەگەڵیاندا، هەروەها دانوستانەکانمان لەگەڵ بەغدادا بەردەوامی دەبێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: وەک حکومەت هەوڵدەدەین بەر لە جەژن مووچەی هەموو شوێنەکان دابەش دەکەین، سەبارەت بە پرسی لامەرکەزیش وتی “گەر سیستمی لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت بۆ هەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت”.
“لەبارەی کێشەکانی بەغدا وەک حکومەت پێمان وایە دەبێت دەستور ببێتە بنەمای رێککەوتنەکان و شایستە داراییەکانیش بە پێی دەستور مسۆگەرە”.
لەبارەی پرسی سوتەمەنی و گازی سروشتیش وتی: ” “ئامادەین بۆ هەر شتێک کە شایستەداراییەکانی هەرێم مسۆگەر بکات، کێشەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکەین و حکومەتی عێراقیش نۆ مانگە تووشی کۆمەڵێک کێشە بۆتەوەو بە ماوەیەکی کەم ئەم کێشانە چارەسەر نەکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “کابینەی نۆ کە دەستبەکار بوو سێ مووچەی ساڵی رابردوو نەدرابوو ئێمە ئەو سێمانگە مووچەمانداو ئەو قسانەشی دەکرێت کە ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نەدراوە وانییە چونکە پێشتر سێ مووچەی ترمان داوە”.
تایبەت بە پرسی لامەرکەزیش وتی: “حکومەت باوەڕی بە شۆڕکڕدنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ سەرجەم پارێزگاو ئیدارەکان گەر لامەرکەزیش جێبەجی بکرێ بۆ هەموو پارێزگاکان دەیکەین هیوادارین هیچ ڵایەنەک موزایەدەمان بەسەر نەکات”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
12كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









