لێدوانى سهرۆككۆمار لهبارهى پرۆژهیاساى بودجهى 2021ى عێراق

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق | فۆتۆ: نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆككۆمار
SNN
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی و گفتوگۆکرا دەربارەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکانی وڵات و گرنگی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی بەئاڕاستەی پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.
لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی تێپەڕاندنی ئەو بابەتانەی کە رێگرە لە بەردەم پەسەندکردنی بودجەی گشتی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ھێنانەدی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و زامنکردنی مافی سەرجەم پارێزگاکان بە گوێرەی پێویستی و دابینکردنی شایستەی سندوقی پترۆ دۆلار، هەروەها پشتیوانیکردنی قوربانیانی تیرۆر و ئاوارە و چین و توێژی ھەژاران و کەمدەراماتەکان و دابینکردنی پشتیوانی دارایی پێویست بۆ دەزگا ئەمنییەکان لە سوپا و پێشمەرگە و پۆلیس و حەشدی شەعبی بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان.
ھاوکات ھەوڵەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی لیژنەکە بەرز نرخێنرا لەبارەی ھەوڵەکانیان سەبارەت بە تێپەراندنی بودجەی گشتی بە جۆرێک خواستی ھەموو هاووڵاتیان و پارێزگاکان بھێنێتەدی.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار بەگرنگییەوە دووپاتیکردەوە لە پێویستی دوور خستنەوەی بودجەی گشتی لە ململانێ سیاسییەکان و پێویستی گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەر و یاسایی لە پێناو پاراستنی مافی سەرجەم ناوچە و ھاووڵاتیان و مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.
سەبارەت بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆک بەرھەم، جەختیکردەوە لە گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، ھاوکات پرۆسەی چاکسازی ریشەیی بەشێوەیەکی جددی بێتەکایەوە وەک چارەسەرێک بۆ کێشە و قەیرانەکان و کۆتایی ھێنان بە نەھامەتییەکانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار بەگرنگییەوە باسی لەوە کرد کە سەقامگیری ئابووری و ئەمنی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان، راستەخۆ پەیوەستە بە درێژەدان ریشەکێشکردنی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامان و پارەی بە تاڵانبراو و سزادانی گەندەڵکاران.

وێنهیهكى كۆبوونهوهكه | فۆتۆ: نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆككۆمار
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









