“هێزه عێراقییه‌كان ته‌نانه‌ت یه‌ك ته‌له‌فۆنیشیان نه‌كردووه بۆ كارى هاوبه‌ش دژى داعش”

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى ئه‌ركدا | فۆتۆ: Sebastian Meyer/Corbis
SNN ـ سیروان حه‌سه‌ن
جموجۆڵى چه‌كداره‌كانى داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و په‌لاماردانى هاووڵاتیانى ئه‌و سنوورانه به گشتى و هاووڵاتیانى كورد به تایبه‌تى تا دێت روو له زیادبوونه به وته‌ى فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه‌ش، “تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێك له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندا نه‌نراوه بۆ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش”.
ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو، رفاند، كوشتنى هاووڵاتیان، سووتاندنى دغڵ و دانه‌كانیان، ئه‌و ههواڵانانهن كه رۆژانه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌یانبیستین، سه‌ره‌ڕاى داواكارى هاووڵاتیان بۆ به‌هاناوه چوونیان، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان نه‌كردووه و داواى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیش له پێشمه‌رگه نه‌كراوه.
كه‌مال مه‌حمود، فه‌رمانده‌ى لیواى پێنجى شاره‌زوور له سنوورى خانه‌قین به (SNN)ى راگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارودۆخه ناله‌به‌ر و دژواره‌ى به‌هۆى په‌لامار و كرده‌وه‌كانى داعش-ه‌وه له سنوورى خانه‌قین هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه رووینه‌داوه”.
وتیشى: “ته‌نانه‌ت تهلهفونێكیش له هێزه عێراقییه‌كانه‌وه بۆ پێشمه‌رگه نه‌هاتووه بۆ كارى هاوبه‌شى و دانانى پلانى تۆكمه و گۆڕانكارى كردن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ناوچه‌كه له‌و په‌لامارانه‌ى داعش بپارێزن و كۆنترۆڵى بكه‌ن”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌وه‌ى ئێستا له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان رووده‌دات سه‌باره‌ت به سووتاندنى گه‌نم و جۆى جوتیاران و كوشتنى جوتیاران، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌و زه‌وییانه‌وه هه‌یه كه كورده‌كان تێيدا ده‌ژین و هى باوباپیرانیانه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس كورده‌كان راگوێزران و عه‌ره‌بى هاورده خرایه شوێنه‌كانیان، بۆیه ئێستا داعش و عه‌ره‌بى سووننه‌ى ناوچه‌كه ده‌یه‌وێت جارێكى دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه”.
فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “وه‌ك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى دیاریكراوى خۆمان له ئاماده‌باشیدان به وردى چاودێرى ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به داواكارى هاووڵاتیانى كوردى ناوچه‌كانى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى بۆ به‌هاناوه چوونیان ئه‌و ناوچانه له ژێرده‌سه‌ڵاتى هێزه عێراقییه‌كاندایه و پێشمه‌رگه ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بنێت هه‌تاوه‌كو له ئاستى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێكه‌وتن نه‌كرێت”.
له دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا له سنوورى خانه‌قین، به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منییه‌وه ده‌یان هاووڵاتى كوژراون و رفێندراون، زیاتر له دوو هه‌زار خێزانى كورد كۆچیان كردووه و ژماره‌یه‌ك گوندى كوردیش چۆڵبوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









