ئایا سبه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى؟

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایانگه‌یاند: سبه‌ى پێنجشه‌ممه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌رى زۆر كه‌مه سبه‌ى پرۆژه‌یاساكه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران”.
له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ریه‌كه له جه‌مال كۆچه‌ر، ماجیده تمیمى و چه‌ند ئه‌ندامێكى تر‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایانگه‌یاند: “ئه‌گه‌رى هه‌یه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه واته سبه‌ى پێنجشه‌ممه ته‌واوى كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه له لیژنه‌كه‌یان كۆتاییان پێبێت و پرۆژه‌یاساكه بخرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانى بده‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌لیم هه‌مزه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه هێشتاش كۆتاییان نه‌هاتووه، هاوكات شاندى هه‌ولێر و به‌غدا هێشتا نه‌یانتوانیووه بگه‌نه رێككه‌وتنێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رده‌وامن له گفتوگۆ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كاتى زیاترى پێویسته”.
وتیشى: “ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه سبه‌ى پێنجشه‌ممه كارێكى قورسه و ئه‌گه‌رى كه‌مه، ئه‌م بابه‌ته كاتى زیاترى پێویسته له‌وانه‌یه ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو یان له‌وانه‌یه زیاتریش بخایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه له‌سه‌ر چ شتێك وه‌ستاوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته به ئه‌نجامى گفتوگۆى هێزه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
ئه‌و قسانه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه كه هێشتا شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت تا ئێستاش له به‌غدان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فراكسیۆنى یه‌كێتى و پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه به جیا، بڕیاریشه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی كۆببێته‌وه، پاشان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








