ئایا سلێمانى ده‌توانێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات؟

پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: Ranja
SNN
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لامهرزى باشترین جۆى به‌ڕێوه‌بردنه، به‌ڵام لامه‌ركه‌زى سیاسى نا، ده‌شڵێت: “پێگه و یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى سلێمانى هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، دەبێت بەغدا لەڕێگای حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی پێکهاتووە هه‌تا ئه‌م ساته پێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كاری پێده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه بچێته جۆرێك لهدانووستانهوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌مه پێویستی به كۆمه‌كی سیاسی هه‌یه، واته لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییان پێكهێناوه ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وه‌كو سیاسی بێته ئاراوه، بۆ نمونه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی دوولایه‌نی به‌هێزن له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا، ئه‌وان بیكه‌نه بڕیار هه‌ریه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌دات، به‌ڵام پێگه و یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات”.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا حکومەتی عێراقی ناتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بکات لە حاڵەتی رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا؟ وتیشى: “ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه بابه‌تێكی سیاسییه، چه‌ند مانگێكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانووستاندایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵك هه‌م له‌ڕووی مووچه‌وه هه‌م له‌ڕووی ئه‌و بێكارییهی كه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات”.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیکردەوە هیچ داواکارییەکیان پێگەیشتبێت بۆ مامەڵەکردنی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق لەو ڕووەوە دەڵێت: “ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕه‌سمی هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه لێدوان ده‌بیستین به‌و پێیه‌ی پارێزگای سلێمانی پارێزگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌تایبه‌تی له‌نه‌وتدا له ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌غداه‌وه بیستم ده‌ڵێت: ئەو پارێزگایانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌رن ده‌توانن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ 50%ی داهاتی ناوخۆ بده‌ن به‌حكومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام وتم: ئه‌و ده‌ڵێت: پارێزگا واته دیارینه‌كردووه كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌تواناییدا هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌یاسایه‌ك ده‌ڕوات پێی ده‌ڵێن: یاسای ژماره 3 ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێدانییه”.
بەرزان شێخ محەمەد. ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “من ئومێدده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بگاته ئه‌نجام، ئه‌م هه‌رێمه له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌دا كه باشووری كوردستانه و كوردى تیایه جۆره ئازادیه‌كی هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی كه ده‌یبات به‌ڕێوه نه‌یتوانیووه خزمه‌تی ته‌واو به خه‌ڵك بكات به‌دڵنیاییه‌وه كه به‌جیا سیاسه‌تێك هه‌بوو، واته ئه‌گه‌ر پارێزگای سلێمانی به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت، ئه‌و كاته نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێت و ئه‌وكاته حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كده‌نگ نییه ئه‌و ترسانه هه‌یه به‌ڕاستی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باسانه نه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته چاره‌سه‌رێكی ئه‌م دۆخه بكات، واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسیه و ئه‌وه‌ی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا و خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









