پێشمه‌رگه و داعش رووبه‌ڕووى یه‌كترى بوونه‌وه و شه‌ڕ به‌رده‌وامه

دوو پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش | فۆتۆ: Rebin Khurshid
SNN ـ سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ناحیه‌ى كۆكسى سه‌ر به قه‌زاى كفرى كه ده‌كه‌وێته نێوان كه‌لار بۆ جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش نزیكبوونه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى له ناوچه‌كه هه‌یه هێزێكى زۆر له ئاسایش بازگه‌یان داناوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیواى پێنجى شاره‌زوور ده‌ستى كه‌وتوون، “كاتژمێر 12:45 خوله‌كى ئه‌مشه‌و له ناوچه‌ى كوڵهجۆى ناوه‌ندى ناحیه‌ى كۆكس له گه‌رمیان له‌ڕێگه‌ى كامێراى تایبه‌تى هێزه كوردستانیه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه چه‌كدارانى داعش بینراون نزیكبوونه‌ته‌وه له هێزه‌كان، دواتر له لایه‌ن پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان كردووه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕ به‌رده‌وامه و حاڵى حازر پێشمه‌رگه َو ئاسایش له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان رێگه‌ى هه‌ڵاتنیان لێ بگرن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌ڕیزى هێزه كوردستانییه‌كان هیچ زیانێك نییه و له‌به‌ر به‌رده‌وامى شه‌ڕه‌كه‌ش كه چه‌كداره‌كانى داعش له‌نێو چه‌مێكى ته‌نیشت رووبار‌ى سیروان-ن زیانه‌كانیان نادیارن”.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له سنوورى ناحیه‌ى جه‌باره له لایه‌ن ده‌ستێكى نادیاره‌وه كه گومان ده‌كرێت داعش بن ئاگر له به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ى گه‌نم و جۆى جوتیاران كه‌وته‌وه زیانێكى زۆر هه‌بووه، هاوكات له سنوورى گه‌رمیان هێزه‌كانى ئاسایش له چه‌ند شوێنێك بازگه‌یان داناوه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









