
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشنیارى نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه بۆ رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: “نزیكبوونه‌وه له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مهزهر كوڕهوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ته‌وافوقى سیاسى ئه‌و شته‌یه كه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقى له‌سه‌ر داڕێژراوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ هه‌میشه كێشه‌كان ده‌مێننه‌وه به‌بێ چاره‌سه‌ر، له ئێستاشدا ته‌وافوقى سیاسى له عێراق گه‌یشتووه‌ته 90%، ته‌نیا چه‌ند مادده‌یه‌ك له بودجه ماون كه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات: “له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا چه‌ند پێشنیارێكى نوێ و بیرۆكه‌ى نوێ هاتوونه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم و ناوه‌ند بگه‌نه رێككه‌وتنێك پێش ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌نگدان هه‌فته‌ى داهاتوو”.
مهزهر كوڕهوى هه‌رچه‌نده ئاماده نییه ده‌قى پێشنیاره‌كان ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا نزیكبوونه‌وه هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى نه‌وت و گومرك و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا شاندى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدان به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه و گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ریاز مەسعودی، پەرلەمانتاری رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتى: “بە بێ رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان ناکرێت پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان تێبپەڕێت، بگرە ئەو بژاردەیە هەرگیز روو نادات”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









