پێنتاگۆن: چیتر کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سوریا ناپارێزین

باکووری سوریا
SNN
وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا چیتر ئەرکی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکایان پێڕاناسپێردرێت و سەرنجیان بەتەنیا لەسەر شەڕی داعش دەبێت.
جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن، هەڵوەشاندنەوەی ئەرکێکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکراکرد کە پاراستنی ئەو کێڵگە نەوتییانەبوو کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان و پێشتر بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەو ئەرکەیان پێسپێردرابوو.
کێربی وتیشی: هێزەکانی ئەمریکا داوایان لێنەکراوە پارێزگاری لە کێڵگەی نەوت بکەن لە سوریا یاخود پارێزگاری لەو کارمەندانەی کۆمپانیا ئەهلیانە بکەن کە لە سوریا پەرە بە کەرتی نەوت دەدەن.
راشیگەیاند: “ئەوەی گرنگە بزانرێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەمێننەوە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش”.
لە رابردوودا و لەدوای ئەوەی ترەمپ بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لە سوریا، دواتر فەرمانیکرد بە مانەوەی 900 لەو سەربازە ئەمریکیانە لە باکووری سوریا و ئەرکی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریای پێسپاردن لەپاڵ بەردەوامیدان بە شەڕی دژ بە داعش، لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆو بایدن ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









