“ڤاكسینى ڕوسى ئاسترازینکا باشترین بژارده‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان”

ڤاكسینى ڕوسى كۆمپانیاى ئاسترازینكا | فۆتۆ: JUSTIN TALLIS / AFP
SNN
بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لەگەڵ بریکاری کۆمپانیای ئاسترازینکای ڕوسى لە گفتوگۆداین بۆ کڕینی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بۆ ھەرێم، ده‌شڵێت: “له‌كۆتاییدا باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو، چونكه له شێوازی هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه و نرخهكهشیدا بۆ ئێمه زۆر گونجاوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدوون، بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “وابڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی ئازار ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بگاته عێراق و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبكرێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له دوو مانگه لیژنه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێناوه ئه‌وانیش تا ئه‌م كاته له دانووستاندابوون له ده‌رئه‌نجامدا دوای هه‌وڵدانێكی له‌كۆتاییدا ده‌ركه‌وت باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو، چونكه له شێوازی هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی بۆ ئێمه زۆر گونجاو بوو ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ین به‌فایزه‌ر كه به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتن دەبێت له پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا بێت”.
وتیشى : “له ئێستادا چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌وانین، له 15ى شوبات، ئێمه ده‌چینه ناو ریزبه‌ندی داواكردنی ڤاكسينەكه، له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه داوامانكردووه لە 20%هو پێكهاتووه له دوو ملیۆن و 470 هه‌زار دۆز، واته دوو دۆز بۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ده‌ستمان بگات، كێشه‌ی گواستنه‌وه و كۆمپانیای تایبه‌ت ئێمه ئیشمان له‌سه‌ر كردووه و هیوادارین بتوانین به‌منزیكانه بیگه‌یه‌نینه دانوستانی كۆتایی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدابكه‌ین”.
بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له عێراقدا سێ كۆمپانیا رێگه‌پێدراون كه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت: فایزه‌ر، ئاسترازینكا و سینوفارم، ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێككه‌وتنى ده‌ستخستنى ڤاكسین ده‌كه‌ین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









