“لایه‌نه‌كانى عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌بێ رێككه‌وتن هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نه‌نێرن”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: بەبێ رێككه‌وتن حكومه‌تی عێراقی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرێت، ده‌شڵێت: “لایەنە عێراقیيەکان داوای لەوە زیاتر دەکەن کە هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیووە لە رادەستکردنی، داوای هه‌موو مه‌له‌فی نه‌وت و كێڵگه‌كانی نه‌وت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه پێچەوانەی مادده‌ی 112ی ده‌ستووره”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “نه‌ئه‌وه‌یه بێ ئومێد بووبین له رێككه‌وتن به‌وه‌ی كه پێمان وانییه ئه‌مجاره بیانه‌وێت به‌بێ كورد پرۆژه‌یاساكه تێپه‌ڕێنن، نه‌گه‌یشتووینه ئه‌م حاڵه‌ته و رێكیش نه‌كه‌وتووین به‌وه‌ی كه دڵنیابین له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌قێك رێككهوتبێتین و بڵێین ئه‌مه وه‌كو خۆی ده‌ڕوات له په‌رله‌مان، له‌ڕاستیدا له‌م ماوه‌یه‌دا ئێمه هه‌موو ئه‌ندامه كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختمان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ده‌ستووریین، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رێكین كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت، پێشمانوایه ئه‌و ده‌قه‌ی له حكومه‌ته‌وه هاتووه ده‌قێكی باشه به‌وپێیه‌ی كه هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ری رێككه‌وتوون و قابیلی جێبه‌جێكردنه”.
وتیشى: ” له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی لایه‌نه شیعه‌كان چه‌ند پێشنیارێكیان هێناوه، ئێمه هه‌ندێك له‌و پێشنیارانهمان ره‌تكردۆته‌وه به‌و پێیه‌ی پێمان وابووه ناده‌ستوورییه، بۆ نموونه راده‌ستكردنی هه‌موو مه‌له‌فی نه‌وت بە عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌شداربێت یان راده‌ستكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌بێ هه‌رێم، ئه‌مانه هه‌مووی نادهستووریین و ناواقیعین، ئه‌مانه‌مان هه‌مووی ره‌تكردووه‌ته‌وه، دواپێشهات ئه‌وه‌یه ئێمه چاوه‌ڕێی لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌و ده‌قه‌ی كه حكومه‌ت له‌ناو پرۆژه‌یاساكه‌دا ناردوویه‌تی رازی نیین، بادهقێك بهێنن كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت و ده‌ستووری بێت هه‌تا گفتوگۆی لەسەر بكه‌ین له‌ڕاستیدا تائێستا ده‌قێك نه‌هاتووه كه ناوماڵی شیعه به‌گشتی له‌سه‌ری كۆك بێت تا ئێمه گفتوگۆی لەسەر بكه‌ین”.
له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا تاوه‌كو ئێستا؟ شیروان میرزا باس له‌وه‌شده‌كات: “كێشه‌كه له‌و بڕه نهوتهدایه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌یه بیداته كۆمپانیای سۆمۆ، بیداته عێراق كه عێراقییه‌كان داوای له‌وه زیاترده‌كه‌ن، قسه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌نانه‌ت پێرێش به‌ڕێز موسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان بۆیه ئه‌و ده‌قه‌یان ناردووه له‌ناو پرۆژه یاساكه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتوون له‌سه‌ری، دووجار تكای كرد كه ئه‌م ده‌قه وه‌كو خۆی بڕوات چونكه قابیلی جێبه‌جێكردنه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون له‌سه‌ری، راسته هه‌ردوو حكومه‌ت رێككه‌وتوون، به‌ڵام دواجار ئه‌مه دێته په‌رله‌مان و له په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هێزه سیاسیه‌كان و كوتله سیاسیه‌كان ده‌كات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێیوایه هه‌رێم و ناوه‌ند له حاڵه‌تى نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن هه‌ردوولایان زیان ده‌كه‌ن و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: “هاووڵاتییانی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان زیان ده‌كه‌ن له حاڵه‌تی رێكنهكهوتندا، جگە لەوەش هه‌ردوولا حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم زیانمه‌ند ده‌بن وه‌كو حكومه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی هه‌لێك هاتۆته پێش كه كورد به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا و بیه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غداد رێكبكه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستبچێت له‌وانه‌یه رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی تر ئاڵۆز ببێت، جارێكی دیكه هاوڵاتیيانی كوردستان پێیان وابێت كه هاووڵاتی عێراقی نیین به‌ره‌و لێكترازانی زیاتر بڕۆین، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی قورس ده‌بێت به‌و پێیه‌ی وه‌كو باسمانكرد ده‌بێت چاكسازی راسته‌قینه بكات ئه‌گه‌ر ناتواتێت ئیداره‌ی بارودۆخی دارایی خۆی و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات به‌شێوه‌یه‌كی دروست و راسته‌قینه كه‌واته وه‌كو حكومه‌ت له‌م هه‌نگاوه هه‌ردوولا زیانمەند ده‌بن”.
شیروان میرزا روونیده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كان داوایده‌كه‌ن ناده‌ستوورییه و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست ده‌كه‌م زۆر واقیعیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 433 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌تێكڕا بابڵیین 430 هه‌زاره، له‌م 430 هه‌زاره، 180 -190 هه‌زار به‌رمیلی جاری واهه‌یه زیاتریش تێچووی نه‌وته، واته تێچووی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وته واته موستهحقاتی كۆمپانیاكانه ئه‌وه‌ی كه ده‌درێت به كۆمپانیاكان و تێچووی نه‌وت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌یه، به‌ڕێز كاك قوباد له‌ناو لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه عێراقییه‌كان و له‌ناو په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده‌ن 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت چ به‌نه‌وت عێراق بیه‌وێت چ به نرخی نه‌وته‌كه بیه‌وێت ته‌نانه‌ت به‌نرخی سۆمۆش بیه‌وێت ئاماده‌ن راده‌ستی عێراقی بكه‌ن به‌ڵام عێراقییه‌كان سه‌قفی داواكاریان زیادكردووه به‌وه‌ی كه‌داوای هه‌موو مه‌له‌فی نه‌وت ده‌كه‌ن، واته نه‌وت له‌بنده‌ستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربهێنن یان داوای كێڵگه‌كانی نه‌وت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه پێچەوانەی مادده‌ی 112 ی ده‌ستووره كه‌باس له‌وه‌ده‌كات كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌برێن و داهاتی نه‌وت هی هه‌موو عێراقییه‌كانه”.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا حکومەتی عێراقی بەبێ رێککەوتن هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت؟ شیروان میرزا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “له راستیدا به‌بێ رێككه‌وتن هێزه سیاسیه‌كان به‌گشتی و هێزه سیاسییه شیعه‌كان به‌تایبه‌تی فشارێكی زۆریان له به‌ڕێز كازمی و له حكومه‌تی عێراقی كردووه كه به‌بێ رێككه‌وتن هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت ته‌نانه‌ت یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كه له مانگی تشرینى یه‌كه‌مى 2020 ده‌نگی له‌سه‌ردرا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدابوو هه‌موو بڕگه‌كانی جێبه‌جێبكات، جارێكی تر فشاری هێزه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كازمی و له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی وایانكرد كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین تائێستا له‌ناو لیژنه‌ی دارایی و له‌ناو هێزه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌بێ رێككه‌وتن حكومه‌تی عێراقی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








