نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە بەنزین گرانتر دەبێت

بەنزینخانە
SNN
بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى سلێمانى رایگەیاند: نرخى بەنزین چەند رۆژێکە بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە و ئەگەر نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەم جۆرە بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە ئەوا نرخى بەنزین بەرزتر دەبێتەوە”.
سۆران غەفور، بەڕێوبەرى چاودێرى بازرگانى سلێمانى بە SNNی راگەیاند :”ماوەى چەند رۆژێکە نرخى بەنزین بە دوو قوناغى جیاواز بەرز دەبێتەوە بە جۆرێک لە ئێستا نرخى یەک لیتر بەنزین لە نێوان 550 دینار بۆ 700 دینارى عێراقیە بە هەموو جۆرەکانى بۆ هەر لیترێک 100 دینار بەرزبۆتەوە”.
وتیشى” بەرزبونەوەى نرخى دۆلار و دابەزینى دینارى عێراقى و هاوکات بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان واى کردوە کە نرخى بەنزین بەم جۆرە بەرز ببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت نرخەکان زیاتر بەرز ببێتەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد “لە سنوورەکانەوە ئێستا بە شێوەیەکى ئاساى بەنزین هاوردە دەکرێت و کێشەى کەمى بەنزین لە بەنزینخانەکاندا نیە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە کۆمپانیاى کار لە بارەى گران بوونى نرخى بەنزین راگەیەندراوێکى بەڵاو کردەوە و رایگەیاند” بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان واى کردووە کە نرخى بەنزینیش لە هەرێمى کودرستان گران ببێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








