مسته‌فا كازمى: هاووڵاتییه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان بێ مووچه ناكه‌ین

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی پێى وتین: هاووڵاتییانمان له هه‌رێمى كوردستان بێ مووچه ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقمان كرد، كازمى پێى راگه‌یاندین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئازادن له‌وه‌ى كه ده‌ستكارى مادده‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بكه‌ن، ئه‌و ده‌قه‌ى یاساكه كه حكومه‌ت بۆى رهوانهكردوون ده‌قێكى پیرۆز نییه تاوه‌كو ده‌ستكارى نه‌كرێت، سوپاسى هه‌وڵه‌كانتان ئه‌كه‌م له ماوه‌ى رابردوودا له‌و پێناوه‌دا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی باس له وته‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات: “كاتێك ئێمه باسى پشكى هه‌رێممان كرد، مسته‌فا كازمى پێى وتین: ئێمه هاووڵاتییه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان بێ مووچه ناكه‌ین”.
قسه‌كانى جه‌مال كۆچه‌ر له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: “هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌فته‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، ئێمه به‌هیواى گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى ده‌ستوورى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال شوكر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “هیوایه‌كى زۆر هه‌یه و گه‌شبینین كه هه‌ولێر و به‌غدا له‌ڕێگه‌ى شاندى هه‌رێمه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 له دوو رۆژى داهاتوودا”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









