حەشدی شەعبی”بوونمان لە شنگال بۆ کۆتایی هێنان نییە بە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا”

SNN
عەلی حسێنی وتەبێژی باڵی باکووری حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: هەوڵێک هەیە بۆ راکێشانی هێزەکانی حەشی شەعبی بۆ شنگال بۆ بەشداریکردن لە شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا، بەڵام ئەو کارە ئەستەمە رووبدات.
حسێنی ئەوەشی روونکردەوە، راکێشانی هێزەکانی حەشی شەعبی بۆ نێو شەری نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا کارێکی ئەستەمەو روونادات، لەگەڵ ئەوەشدا چەند یەکەیەکی حەشی شەعبی و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی لە شنگال بوونی هەیە، وە بڵاوەپێکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سنووردارکردنی جوڵەی داعشە لە پارێزگای نەینەوا و ئێمە بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە شنگالین.
ماوەی سێ رۆژ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دووی لە چیای گارە دژ بە گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکرد، دوای بوونی چەند کوژرا و بریندارێک لە ڕیزی سوپای تورکیا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی چیای گارەی راگەیاند.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









