“هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت زیاتر له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات”

میاده نه‌جار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى | فۆتۆ: IraqAkhbar
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتر راده‌ستى به‌غدا بكات، ده‌شڵێت: “له ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میاده نه‌جار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌و ده‌قه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دیاریكراوه به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌ڵام ناتوانێت له‌وه زیاتر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات”.
له‌باره‌ى هۆكارى پشت راده‌ستنه‌كردنى زیاتر له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، میاده نه‌جار ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم تواناى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیان رۆژانه ته‌نیا 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌پێى خه‌مڵاندنه‌كانى كۆمپانیاى سۆمۆ، له‌و رێژه‌یه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌یه، 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى بۆ به‌كاربردنى رۆژانه‌یه، ئه‌وه‌ى كه ئه‌مێنێته‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته كه رادهستدهكرێت”.
میاده نه‌جار ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ماوه‌ى ئه‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا شاندى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه، پاش ئه‌وه‌ى تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم جێگیر كرا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ده‌درێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









