ئه‌گه‌رى شه‌پۆلێكى نوێى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر جیهان به‌ڕێوه‌یه

چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە له (مه‌خمور – گوێڕ) رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌كدارانى داعش خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “شه‌پۆلێكى نوێى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر جیهان به‌ڕێوه‌یه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سیروان بارزانى، بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە له (مه‌خمور – گوێڕ) به رۆژنامه‌ى “زه تایم”ى به‌ریتانى راگه‌یاند: “چه‌كدارانى داعش هه‌لى ئه‌وه‌یان هه‌بووه له ماوه‌ى رابردوودا كه دووباره شانه‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه، له ئێستادا دووباره بوونه‌ته‌وه مه‌ترسى بۆ سه‌ر جیهان، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه شه‌پۆلێكى نوێى هێرشه‌كانیان له جیهاندا ده‌ستپێبكه‌ن”.
سیروان بارزانى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به‌پێى خه‌مڵاندنه‌كانى ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه له ئێستادا 7 هه‌زار چه‌كدارى داعش له عێراق بوونیان هه‌یه، زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن كه له پاشماوه‌ى ئۆپراسیۆنى موسڵ رزگاریان بووه له ساڵى 2017”.
له‌باره‌ى مه‌ترسى پاشماوه‌كانى داعش بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “داعش به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌مێنێته‌وه”.
پێشتر سیروان بارزانى له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كانى تر‌ى عێراقى رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان خوانه‌خواسته رۆژێك له رۆژان بڕیاری ئه‌وه بده‌ن عێراق بهجێبهێڵن، ئه‌مه ده‌بێته ماڵوێرانیه‌كی ته‌واو بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، واته ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بهخراپتریش به‌ڕای من، تیرۆریستانی داعش‌یش رۆژ نییه له عێراق هێرشێكی تیرۆریستى ئه‌نجام نه‌ده‌ن چ به‌رامبه‌ر به‌هێزه ئه‌منییه‌كان یاخود به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سیڤیل، له‌وانه‌یه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاونه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه وه‌ربگرین رۆژانه هێرشی تیرۆریستی هه‌یه له عێراق به گشتی”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
14كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









