عێراق بووه دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتى عه‌ره‌بى له‌ڕووى یه‌ده‌گى نه‌وتییه‌وه

كێڵگهیهكى نه‌وتى له عێراق | فۆتۆ: AP / Nabil al-Jurani
SNN
به‌پێى نوێترین راپۆرتى دامه‌زراوه‌ى جیهانیی پۆلێن‌كردن، عێراق پله‌ى پێنجه‌مى جیهان و دووه‌مى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى گرتووه له‌ڕووى هه‌بوونى یه‌ده‌گى نه‌وتییه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى جیهانیی پۆلێن‌كردن (GFP)دا هاتووه، “به‌پێى ئاماره به‌رده‌سته‌كان عێراق خاوه‌نى 148 ملیار و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێنجه‌م وڵاتى جیهان داده‌نرێت له‌سه‌رى ئاستى جیهان له‌ڕووى یه‌ده‌گى نه‌وتییه‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه پێش عێراق كه‌وتوون دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “پله‌ى یه‌كه‌م فه‌نزوێلا گرتوویه‌تى كه خاوه‌نى 302 ملیار و 300 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته و پێش 92 وڵاتى وه‌به‌رهێنى نه‌وت كه‌وتووه، پله‌ى دووه‌م به‌ر سعودیه ده‌كه‌وێت كه خاوه‌نى 266 ملیار و 200 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گه، پله‌ى سێیه‌م بۆ كه‌نه‌دایه كه 170 ملیار و 500 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه، پله‌ى چواره‌م بۆ ئێران دێت كه 157 ملیار و 200 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه”.
دامه‌زراوه‌ى جیهانیی پۆلێن‌كردن ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له راپۆرته‌كه‌یدا، “به‌هۆى ئه‌و یه‌ده‌گه به‌رچاوه‌ى كه هه‌یه‌تى عێراق ریزبه‌ندى دووه‌مى وڵاتانى عه‌ره‌بى گرتووه له‌پاش سعودییه كه له پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه، له‌دواى ئه‌وانیشه‌وه كوه‌یت له پله‌ى سێیه‌مدا دێت كه خاوه‌نى 101 ملیار و 500 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته، له پله‌ى چواره‌مدا ئیمارات دێت كه 97 ملیار و 800 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌یه”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









