ڕێزان شێخ دلێر: پهیامهكهى دهزگاى داواکارى گشتى ههرێم پێشهاتێكى مهترسیداره

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایدهگهیهنێت: ئەو راگەیەندراوەى دهزگاى داواکارى گشتى ههرێم پەیامێک بوو بۆ ئەوەى خەڵک بێدەنگ بکرێت لە بەرامبەر ئەوەى چى دەگوزەرێت لە هەرێمى کوردستان، پارێزهرێكیش دهڵێت: “هیوادارین بهشێوهیهكى شهفاف پرۆسهى دادبینى چالاكوانه سزدراوهكانى بادینان بهڕێوهبچێت”.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه بە SNNى راگەیاند: “بە سزادانى ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە دەسەڵاتى دادوەرى هێندەى دیکە كهوته ژێر پرسیارەوە، هاووڵاتییان چاویان لەوە بوو کە تەنیا ئەو ئازادییەى ماوە کپ نەکرێت و هێڵى سوور تێنەپەڕێنرێت”.
وتیشى: “لە کۆتا راگەیەنداوی وتهبێژى دهزگاى داواکارى گشتى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر کەسێک تانە لە دەسەڵاتى دادوەریدا بدات ئەوا رێکارى یاساى بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ئەوە پێشهاتێکى مەترسیدارە، وا دەکات خەڵک نەتوانێت بە ئازادانە بۆچوونى خۆى دەرببڕێت و کار لەسەر ئەو کێشە و گرفتانە بکات کە لە هەرێمى کوردستان دەگوزەرێت”.
هاوکات پارێزەرێکى راوێژکار لە بارەى کەیسى دەستگیرکراوانى بادینان ئاماژە بەوە دەکات: “ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسەى لە هەولێر سزادران، دەبوو بەپێى یاساى کارى رۆژنامەگەرى مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت نەوەک بە یاسایەک کە دوورە لە کار و پیشەى ئەوانەوە”.
ههر لهو بارهیهوه شۆخان حەمە ڕەشید، پارێزەرى راوێژکار بە SNNى راگەیاند: “کار کردن و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە فشار دروستبکەین تاوەکو ئەو دەستگیر کراوانە ئازاد بکرێن و کەیسەکانیان لە دادگا تەمییز بکرێتەوە و لە دادگایەکى شەفاف و دادپەروارەنەدا پرۆسەى دادبینییەکە بەڕێوە بچێت”.
رۆژى سێشهممه 23ى نیسان، بهشدار مهجید، وتەبێژی دەزگای داواکاری گشتی ههرێم رایگهیاند: “ئێمە رەچاوی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستانمان کردووە، بەڵام ئەگەر بگاتە رادهی سووکایەتی سکاڵای یاسایی بەرامبەر بە ھەرکەسێك دەجووڵێنین، كه به نا یاسایی و بێبهڵگه تۆمهت ئاراستهى داواكارى گشتى یان دادگاكانى ههرێم بكات”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









