دوای هێرشەکەی سەر سوریا، میلیشیا عێراقییەکان هەڕەشە دەکەن و گلەییش لە بەغدا دەکەن

فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا
SNN
میلیشیا چەکدارەکانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا دەکەن بۆ سەر سنووری سوریا و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیەکی توند دەکەن لە واشنتن، هاوکات گلەییش لە هەڵوێستی بەغدا دەکەن.
قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلولحەق دەڵێت “ئەو کارەی ئەمریکا تابڵێی قێزەون بوو، وتیشی: “تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە”.
لایخۆیەوە بزوتنەوەی نوجەبا رایدەگەیەنێت “ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا لەسەر سنووری بوکەمال بێ تۆڵە کردنەوە تێپەڕ نابێت لەلایەن هێزەکانی مقاوەمەوە”.
ئەبو ئالا وەلائی-ش کە ئەمینداری گشتی سەید شوهەدایە، دەڵێت “ئەو هێرشانەی ئەمریکا لای ئێمە نامۆ نین، ئیدانەی لێدوانێکی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیشی کرد کە وتبووی “هیچ مقاوەمەیەک بوونی نییە لە عێراقدا”.
هاوکات هادی عامریش کە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح-ە، دەڵێت: “دەبێت سەرۆکوەزیرانی عیراق لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بکات کە کراوەتە سەر سنوور”.
دەشڵێت: “ئەوەی ئەمریکا دەیڵێت گوایە میلیشیای چەکداری کردووەتە ئامانج، دوورە لەراستییەوە، بەڵکو هێزەکانی حەشدی شعبین و لەسەر سنوور جێگیر کراون”.
رۆژی هەینی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو گروپی شیعەی چەکداری سەر بە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج و بەهۆی هێرشەکەوە 17 چەکدار کوژراون.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بە فەرمانی راستەوخۆی جۆو بایدن بووە، وەک تۆڵەیەک بۆ ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کردووەتە ئامانج.
هێرشە ئاسمانییەکە هەردوو گروپی کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوھەدای سەر بە ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا نزیکەی 30 چەکدار کوژراون.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









