
ئەمریکا
SNN
دادگایەکی ئەمریکا کەسێکی سزا دا بە 20 ساڵ زیندانیکردن، پاشئەوەی پڕوپاگەندەی بۆ ئەوە کردبوو دەبێت سپی پێست لە هەموو رەنگەکانی دیکەی مرۆڤ جیا بکرێتەوە.
ئەو کەسە ئەمریکییە تەمەنی 28 ساڵە و پێشتر هەوڵی ئەوەشیداوە پەرستگەیەکی یەهودییەکان بتەقێنێتەوە کە پەرستگەیەکی مێژووییە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ساڵی 2019دا.
دادوەر رایمۆند مۆر دەڵێت: “ریچارد هۆلرز-ی تۆمەتبار هەوڵی ئەوەشیداوە کە کۆمەڵی یەهودیی لە وڵاتدا بترسێنێت بەتایبەت لە شارەکەی خۆی”.
ئەو دادوەرە لەکاتی حوکمدانی تۆمەتباردا وتیشی: “ئەوەی ئەم کەسە کردوێتی، گەورەترین تاوانە دژی کەمینەیەکی مرۆڤایەتیی کرابێت”.
تۆمەتبار پڕوپاگەندەی بۆ ئەوەشکردووە کە دەبێت سپی پێستەکان لە هەموو جۆرەکانی دیکەی رەنگی مرۆڤ جیاواز بن و دەستباڵا تر بن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









