چوار بەرپرسی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

سوپای پاسداران رایگەیاند لەماوەی 10 رۆژدا چوار بەرپرسی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێم لەلایەن گروپێک ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون.
بەشی فارسی ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی بنکەی سەربازی (حمزە سید شهدا) رایانگەیاندووە، لە پێکدادانێکدا بەرپرسێکی سوپای پاسداران لە شارۆچکەی مەریوان و دوو ئەندامی دیکە لەلایەن گروپە بەرهەڵستکارەکانەوە کوژراون.
ئەو بنکەیەی سەر بە سوپای پاسداران ئاشکرایکردووە کە بەرپرسەکەی سوپا لە مەریوان ناوی (شەکیبا سەلیمی) بووە و فەرماندەی سوپا بووە لە ناوچەکانی دەوروبەری مەریوان.
لە تازەترین پێکدادانیشدا لە نزیک شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









