ئێران: لەگەڵ تورکيا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق هاوڕاین

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايگەياند: “وتەکانی باڵيۆزی ئێران لە بەغدا لێکدانەوەی هەڵەی بۆ کراوە و تاران و ئەنقەرە هاوڕان لەسەر پاراستنی يەکپارچەیی خاکی عێراق”.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد:”لێدوانی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە دەستوەردانەکانی تورکيا لە خاکی عێراق، بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە”.
خەتيب زادە وتيشی:”هەڵەتێگەیشتن لە نێوان باڵیۆزانی ئەنقەرە و تاران روویداوە، جەخت لەسەر پاراستنی یەکێتی خاکی هەردوو وڵات و خاکی عێراقیش دەکەینەوە”.
لە ماوەی رابردوودا باڵیۆزانی ئێران و تورکیا رەخنەیان لەیەکتر دەگرت سەبارەت بە دەستوەردانی سەربازی یان بۆردومانی ئەو دوو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمەش وایکرد باڵیۆزی ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بکرێت و باڵیۆزی تورکیاش بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا، ئەمڕۆ ئێران بە لێدوانێک هەوڵی کۆتاییهێنان بەو بارگرژییە دەدات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









