مانگرتنى کارمەندانی به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا بە 18 ملیۆن دینار کۆتایی پێدیت

ئۆتۆمبێلێکی بەشی فریاکەوتن
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ته‌نها بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به‌شى فریاكهونى خێرا له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار مانگرتنه‌كه‌یان ڕاده‌گرن ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌ڵێنى لایه‌نى ته‌ندروستى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌یان، به‌رپرسى به‌شه‌كه‌ش ده‌ڵێت “داواكارییه‌كه‌یان بڕى 18 ملیۆن دینارى ده‌وێت و كه‌س ئاماده نییه چاره‌سه‌رى بكات.
ره‌فیق قادر به‌رپرسى به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: پێشتر چه‌ندینجار داوایان كردووه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تى كه‌لار و ئیداره‌ى گه‌رمیان و هه‌روه‌ها لایه‌نى ته‌ندروستیش گرفتى خه‌رجكردنى ئیفادى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و شۆفێرانى ئه‌مبۆلانس سه‌رف بكه‌ن كه ماوه‌ى سێ مانگه پێیان نه‌دراوه.
وتیشى: “له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك به ده‌نگ داوكارییهكانیانهوه نه‌هاتووە، بۆیه بڕیارى مانگرتنیاندا، چونكه ناكرێ له‌گه‌ڵ نه‌بوونى مووچه پاره‌ى ئیفادیشیان بۆ خه‌رجنه‌كرێت و كارمه‌ند و شۆفێر به‌و ڕێگا پڕ مه‌ترسییه‌وه نه‌خۆش بگوازنه‌وه بۆ سلێمانى”.
ره‌فیق قادر راشیگه‌یاند: پێشتر نه‌خۆش هه‌بووه پێویستى به ئه‌مبۆلانس هه‌بووه، له‌سه‌ر ته‌كلیفى قایمقام كه به‌ڵێنى داوه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات ئهمبۆلانسمان دابینكردووه، به‌ڵام دواتر كێشه‌كه‌شى چاره‌سه‌ر نه‌كردووه و له ئێستاشدا له‌سه‌ر به‌ڵێنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى ڕۆژانه سێ ئه‌مبۆلانس دابین ده‌كه‌ن و مانگرتنه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ڕاگرتووه.
به‌رپرسى به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌و ماوه‌یه‌ى مانیان گرتووه، نه‌خۆش هه‌بووه به ئۆتۆمبیلى تایبه‌تى خۆیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانى، له راستیدا پێویسته خه‌ڵك هه‌ڵوێستى هه‌بێت پشتگیرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بكات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى باشتر بكرێت.
باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى سێ مانگه بۆیان خه‌رجنه‌كراوه بریتییە له 18 ملیۆن دینار بۆ 60 كارمه‌ند و شۆفێرى ئه‌مبۆلانس، واتا ئیداره‌ى شار‌و ناوچه‌كه ناتوانن ئه‌و بڕه پاره كامه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بەدهنگهوه نه‌هاتنى لایه‌نه ئیدارییه‌كان، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند؛ داواكارییهكەى ئه‌و كارمه‌ندانه و شۆفێرانى ئه‌مبۆلانس له به‌شى فریاكه‌وتنى خێراى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار دواى ئه‌وەی هاتووه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دارایى كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
مانگرتنى ئه‌و كارمه‌ندانه و شۆفێرانى ئه‌مبۆلانس له دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا وایكرد چه‌ندین نه‌خۆش خۆیان له گه‌رمیانه‌وه نه‌خۆشه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ سلێمانى، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیانى لێكهوتهوه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









