“هەوڵ هەیە لە کابینەکەى کازمى-دا کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر ببن”

ئاڵای عێراق و کوردستان
-SNN هەوراز ئەحمەد
ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایدەگەنێت: چەند پێشنیازێک خراوەتە بەردەم کازمى سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و گەشبینین کە لەم کابینەیەدا بەشێک لەو کێشانە بگاتە چارەسەر”.
شیروان میرزا ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە SNNى ڕاگەیاند: شاندى هەرێم لەسەر ئاستى حکومەت و لەسەر ئاستى حیزبە سیاسییەکان چەند پێشنیازێکیان خستۆتە بەردەم کابینەکەى کازمى سەبارەت بەو کێشە کەڵەکبووانەى نێوان هەولێر و بەغدا.
دەشڵێت: گەشبینین و چاومان لەوەیە ئەو کێشانە لەم کابینەدا بگاتە ئاستى ڕێککەوتن، چونکە ئەمجارە حکومەتى هەرێم ئامادەیى خۆى دەربڕیوە بەوەى کە نەوت و داهات ڕادەستى بەغدا بکات، بۆیە ئێمە ئەوە بە هەنگاوێکى باش دەبینین”.
وتیشى: “پێشنیازەکان لە چوارچێوەى کێشەى بودجە و نەوت و پێشمەرگە و ناوچە دابڕێنراوەکان و مەترسى سەرهەڵدانەوەى داعشدایە کە بۆ کازمى کراوە و ئێمە بە هیواوە لەم کابینە نوێیە دەڕوانین”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد “بۆشاییەکى ئەمنى زۆر ئێستا لە ناوچە دابڕێنراوەکان هەیە کە مەترسى سەرهەڵدانەوەى داعش و گروپە توندڕەوەکانی لێدەکرێت، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان بەجدى کاریان لەسەر بکرێت، هەماهەنگى نێوان هێزى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانیش زیاتر بکرێت بۆ ئەوەى داعش لەو ناوچانە تێکبشکێنرێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









