
ژنە داعشەکانی کەمپی هۆڵ
SNN-
کامپی هۆڵ لەشاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان چەند رۆژێکە دەکوڵێت، ژنە داعشەکان هیوایان بەڕاکردن هەیە و پیلانیش دادەڕێژن بۆ هەڵاتن.
لەگرتووخانەکانى رۆژئاوای کوردستان کە هێزەکانى سوریای دیموکرات سەرپەرشتیی دەکەن، ماوەیەکە حاڵەتەکانى هەڵچوون و یاخیبوون زیادیانکردووە.
لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی پەتای کۆرۆنایە، ژنە داعشەکان لەناو کامپەکەوە خەریکی نانەوەی ئاژاوەن و دەیانەوێت درزێک دروستبکەن تا لێوەی هەڵبێن.

لەچەند رۆژی رابردوودا ئاسایشی کامپی هۆڵ 3 ژنە داعشی بەڕەگەز تورکیان دەستگیر کرد کە بەنیاز بوون ئاگر لەبەشێکی کامپەکە بکەنەوە و بیکەنە پشێویی و خۆیان هەڵبێن.
کامپەکە کە بە بۆمبی تەوقیتکراو ناوزەد کراوە، هەوڵێکی دیکەی راکردنى تێدا تۆمار کرا لەمانگى نیساندا کە پێنج ژنە روسی ویستبوویان هەڵبێن، بەڵام ئاسایشی کامپەکە هەوڵەکەیان پوچەڵکردەوە.
پیلانەکە بەجۆرێکبووە کە 5 ژن و 13 منداڵ لەرەگەزنامەى روسی بەیارمەتی ژنێکی دیکە کە هاوسەری لێپرسراوی ئیداری داعش بووە، هەڵبێن و پاش ئەوەى لەکامێرای چاودێرییەوە دبینرێن، دەستگیر دەکرێنەوە.

کامپی هۆڵ 45 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، گەورەترین کامپی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و 74 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشیان تێدایە لەرەگەزنامە و ناسنامەى جیاوازی جیهانن.
نزیکەى 66%ی منداڵن و لەسەر زەوی خاکی خەلافەتی داعش لەدایکبوون و بێ ناسنامەن و ئەو کامپە لەئێستادا بەمەترسیدارترین شوێنی دنیا دادەنرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









