به‌وێنه: تێنسی سه‌رمێزى ئاسته تهمهنییهكانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى داهاتووی شارەکەن

تێنسی سه‌رمێزى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
شارى سلێمانى كه به داینه‌مۆى یارى تۆپى سه‌رمێز داده‌نرێت له كوردستان و عێراق پڕیه‌تى له راهێنه‌ر و یاریزانى به ئه‌زموون، به جۆرێك كه له زۆربه‌ى ئاسته‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاریزانى كورد ده‌بینرێت ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كى گه‌وره‌یه بۆ شارى سلێمانى.
تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له كاتى دروستبوونیه‌وه تا ئه‌مرۆ توانیویه‌تى خزمه‌تێكى زۆر به یاریه‌كه بكات به تایبه‌تى بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان كه له ئێستادا مه‌شقه‌كانیان دهستپێكردووەتهوه بۆ ئاماده‌كردنى یاریزانانیان بۆ پاڵهوانێتیهكانى عێراق.
هه‌ردى ئه‌حمه‌د راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارى گشتى ئاسته تهمهنیهكانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند:” ئێمه وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه له ماوه‌ى 2 مانگى رابردوو له مه‌شقه‌كانمان دابڕابووین، هه‌رچه‌نده یاریزانانمان له ماڵه‌وه مه‌شقیان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى جیاواز له مه‌شقى یانه‌كه‌مان ، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا مه‌شقه‌كانمان دهستپێكردووەتهوه به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م یاریزانانمان، له‌به‌رئه‌وه ئامانجێكمان هه‌یه كه ده‌ستمان كردووەته‌وه به مه‌شق ئه‌ویش ئامانجمان به‌شداریكردنمانه له پاڵه‌وانێتییه‌كان به تایبه‌تى عێراق، چونكه یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق له پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مدایه و ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه له‌و ئاسته‌دا بمێنینه‌وه‌و دوانه‌كه‌وین”.
ویشی:” بێگومان له یه‌كه‌م رۆژه‌وه كه مه‌شقه‌كانمان وه‌ستاند به ئاشكرا به یاریزانه‌كانه‌وه دیاربوو كه ئاستیان دابه‌زییوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا مه‌شقه‌كانمان چڕ كردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یاریزانانمان بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخى جارانیان،بۆیه ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگمان ده‌وێت تا پلانه‌كانمان به سه‌ركه‌وتووی جێ به‌جێبكه‌ین”.
له‌لاى خۆیه‌وه شارۆژ سه‌ڵاح یه‌كێك له یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر راهێنان نه‌كه‌یت و به‌شدارى پاڵه‌وانێتیى نه‌كه‌یت یاریزان دواده‌كه‌وێت به تایبه‌تى دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه كه یاریزانان له ماڵه‌وه مهشقێكى ئاساییان ئه‌نجام ده‌دا به تایبه‌تى له‌سه‌ر مێزى نان خواردن یان تهبڵهك، بۆیه زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر منیش كردووه و ئاستم دابه‌زیووه، هه‌روه‌ها نه‌بوونى پاڵه‌وانێتیى كاریگه‌رى زیاتر له‌سه‌ر یاریزانان دروست ده‌كات كه كه‌متر ئاستى پێش بكه‌وێت”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات:” ئه‌گه‌ر بمه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه ئاستى جارانم نزیكه‌ى 3 مانگم ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه به‌هێزترین ئاستم، هه‌روه‌ها پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌ش به هۆى نه‌بوونى پشتگیرى یاریزانان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى یاریه‌كه‌وه ئاستى دابه‌زیوه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش بوون دوورخراونه‌ته‌وه”.
تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له ساڵى 1999 دامه‌زراوه و له كاتى دروستبوونییه‌وه ئاسته تهمهنییهكانیش له‌و یانه‌دا ده‌ستى به دروستكردن و پێگه‌یاندنى یاریزان كردووه به جۆرێك كه چه‌ندین یاریزانى بۆ ریزى هه‌ڵبژارده جۆراو جۆره‌كانى عێراق سه‌رخراون و خاوه‌نى چه‌ندین پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌من له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق”.


تێنسی سه‌رمێزى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









