بەوێنە:یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد شه‌ره‌فى رێكخستنى یه‌كه‌م چالاكی وه‌رزشى به‌ركه‌وت

یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد
سه‌نگه‌ر زرار-SNN Sport
پاش زیاتر له 75 رۆژى دابڕان له‌یارى شه‌تره‌نج و پاڵه‌وانێتییه‌كان، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه كردن و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه، دواجار یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى هه‌ولێر موژدهكهى خۆى بۆ شهترهنجزانانى كوردستان به‌گشتى و شارى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى برده‌سه‌ر و یارى و پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى برده‌وه نێو هۆڵه‌كانى و یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى یارى شه‌تره‌نجى خێرا (بلیتز)ى به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌كى زۆر لهشهترهنجزانانى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى له‌هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌برد و پاش تێپه‌ڕاندنى نه‌خۆشییه‌كه و قۆناغى ئاسایی بوونه‌وه‌ى شاره‌كانى كوردستان، شه‌ڕه‌فى رێكخستنى یه‌كه‌م چالاكى وه‌رزشى سه‌ر ئاستى هه‌موو كوردستانیشى به‌ركه‌وت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه شه‌وى 14/15ى ئایارى 2020 له‌هۆڵى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد به‌سیستمى سویسرى و به 9 جه‌وله ئه‌نجامدرا ماوه‌ى هه‌ر یاریه‌ك 3 خولهك + 2 چركه بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بوو، 60 یاریزانى كوڕ و كچى یارییه‌كه له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا تیایدا به‌شداربوون و ماوه‌ى چوار كاتژمێرى خایاند و شهترهنجزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و شارى هه‌ولێر (حسێن عه‌لى حسێن) به‌كۆكردنه‌وه‌ى 8.5 خاڵ پله‌ى یه‌كه‌مى ده‌سته‌به‌ركرد و شهترهنجزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و شارى سلێمانى (ئاكار عه‌لى ساڵح) پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى به هه‌مان كۆى خاڵ برده‌وه و هه‌ریه‌كه له ئاریان عه‌لى ئیحسان له‌شارى سلێمانى و دیدار موحه‌مه‌د زاهیر له‌شارى هه‌ولێر پله‌كانى سێیه‌مى و چواره‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به كۆكردنه‌وه‌ى 7 خاڵ پێ‌بڕا.
دواجاریش خاوه‌نى پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه خه‌ڵات كران و وه‌ك هاندانێك له‌سه‌ر ئاستى كچان و منداڵانیش خه‌ڵات بۆ به‌شداربووان ته‌رخانكرا و تیایدا هه‌ریه‌كه له تریفه نه‌جات به 4 خاڵ و رۆزیا فه‌خره‌دین به 3 خاڵ و هێڤار دیار به 3 خاڵ و هانا هاوار به 3 خاڵ و ئایه فه‌لاح به 2 خاڵ له‌كچان و یه‌شار دیدار به 5.5 خاڵ و لاوین موحه‌مه‌د به 5 خاڵ و ئهریكار ئۆمێد به 4 خاڵ و عه‌بدولكه‌ریم رافى به 3 خاڵ و ئۆسكار بێستون به 3 خاڵ و سان سه‌نگه‌ر به 2 خاڵ له‌منداڵان خهڵاتكران.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









