تره‌مپ رازیبوو هاوكارییه داراییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ستپێبكاته‌وه

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP Photo/Evan Vucci
ئه‌مریكا رازیبووه به مه‌رج هاوكارییه داراییه‌كانى بۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ستپێبكاته‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: “چین چه‌ند پاره ده‌داته (WHO) ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌ند ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر زیادیشیان كرد ئێمه‌ش زیادى ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسى هه‌واڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى نامه‌یه‌كى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكاى بڵاوكرده‌وه كه ئاراسهى تێدرۆس ئه‌دهانۆم، سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كردووه و رازیبووه به مه‌رج هاوكارییه داراییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌و رێكخراوى ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، كۆشكى سپى رازیبووه هاوشێوه‌ى چین هاوكارى دارایی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه چین ده‌یدات به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى 40 ملیۆن دۆلاره ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه ئه‌مریكا ساڵانه پێشكه‌شى ئه‌و رێكخراوه‌ى ده‌كات.
له نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكادا بۆ تێدرۆس ئهدهاندۆم هاتووه، ” سه‌ره‌ڕاى كه‌موكوڕییه‌كان هێشتا ئێمه بڕوامان وایه كه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رۆڵێكى گرنگى هه‌یه، ده‌مانه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا كاربكان و چالاكبێت، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا ده‌ستبكه‌ینه‌وه به هاوكارییه داراییه‌كانمان بۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى”.
نامه‌كه له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا نووسراوه و تێیدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “چین قه‌رزارى جیهانه و پێویسته پشكى خۆى له هاوكارییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌باشى بدات، ئه‌مریكا رازیه هاوشێوه‌ى چین هاوكارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته پشكى خۆى له هاوكارییه‌كان زیاتر كر ئه‌وه ئه‌مریكاش پێداچوونه‌وه به هاوكارییهكانیدا ده‌كات و زیادیان ده‌كات”.
ماوه‌ى مانگێكه به تۆمه‌تى، “هاوكاریكردنى چین له شاردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان و بڵاونهكردنهوهیان له‌كاتى دروستى خۆیدا له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاوكارییه داراییه‌كانى بۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هه‌ڵپه‌ساردووه.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









