دوو حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى ده‌ستنیشان كران

تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د
SNN ـ هه‌وراز ئه‌حمه‌د
سه‌رپه‌رشتیارى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و خێزانه شه‌ش كه‌سیه‌ى كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون باشه، به‌پێى زانیارییهكانش “دوو حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌و ڤایرۆسه ده‌ستنیشانكراون”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له ته‌ندروستيى سلێمانى ده‌ستى كه‌وتوون، “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا دوو حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى ده‌ستنیشانكراون، كه یه‌كێكیان شۆفێرى ته‌كسییه، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه شه‌ش كهسییهى كه پێشتر تووشبوون چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن”.
هادى محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “دۆخى ئه‌و شه‌ش نه‌خۆشه‌ى كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون له سلێمانى باشه و له ئێستادا له‌ژێرى چاودێرى پزیشكیدان”.
له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتنى ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه هادى محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پاش ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه كه باوكه تووشى كۆرۆنا بوو پشكنینمان بۆ خێزانه‌كه‌ى و به‌ركه‌وتووانى خێزانه‌كه‌شى كردووه، ده‌ركه‌وت هه‌ر ئه‌و شه‌ش كه‌سه تووشبوون، به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه ئه‌م خێزانه ڤایرۆسه‌كه‌یان چۆن و له كێوه وه‌رگرتووه؟ واته سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسه‌كه نادیاره”.
رۆژى 14ى ئایار، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: “شه‌ش تووشبووی نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا له سلێمانى ده‌ستنیشانكراون كه پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی تەمەن 43 ساڵ و منداڵەکانیان کە دوو کچ تەمەنیان 21 و 19 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ و منداڵێکی تەمەن شه‌ش ساڵ”.
هاوكات ئازاد هه‌ورامى، به‌رپرسى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار تایبه‌ت به كۆرۆنا به (SNN) راگه‌یاند: “به‌پێى وته‌ى باوكى ئه‌و خێزانه له مزگه‌وته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێمه به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامن”.
ئازاد هه‌ورامى له‌باره‌ى پشكینهكانهوه بۆ هاووڵاتیان و به‌ركه‌وتووانى تووشبووان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا پرۆسه‌ى پشكنینى هه‌ڕه‌مه‌كى هاووڵاتیان راگیراوه، ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌ى (عه‌لى ناجى) پشكنین بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كرێت كه گومانیان لێ ده‌كرێت یان به‌خواستى خۆیان له‌سه‌ر بنه‌ما پزیشكیه‌كان داواى پشكنین ده‌كه‌ن”.
پێشتر محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌باره‌ى پێشبینیه‌كانیان و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به (SNN)ى راگه‌یاندبوو: “هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێك هیچ حاڵه‌تێكى نوێى تووشبوون تۆمار نه‌كرا، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون دووباره به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕۆن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









