به‌وێنه: له یارییه‌كى دۆستانه‌دا هەڵبژاردەی سلێمانى و هه‌ولێر به‌یه‌كگه‌یشتن

یاری دۆستانەی سلێمانی و هەولێر
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
بۆ یه‌كه‌مجار له شارى سلێمانى یارییه‌كى دۆستانه له نێوان هەڵبژاردەی یاریزانانى یانه‌كانى شارى سلێمانى و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
یاریه‌كه له یاریگاى ئاشتى ئه‌نجامدرا به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى وه‌رزشی و سیاسی و هانده‌رێكى زۆرى شارى سلێمانى.
له نێو پێكهاته‌ى هه‌ردوو تیپدا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى هه‌ردوو شاره‌كه‌ى تێدا بوو به تایبه‌تى سلێمانى كه هه‌ریه‌ك له هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.
له یاریه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین جوڵه‌ى جوانى یاریزانانى هه‌ردوولا و له ده‌ستدانى چه‌ندین هێرشی ئاسان، به‌ڵام هه‌ردوو تیپ نه‌یانتوانى سه‌ركه‌وتووبن و گۆڵى هه‌ردوو تیپیش به خاوێنى مایه‌وه.
ئه‌حمه‌د سالار رێكخه‌رى یاریزانانى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” ئامانج له ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه زاڵبوونه به‌سه‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنادا كه سوپاس بۆ خوا له ئێستادا به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها ئامانجێكى ترمان ئه‌وه‌یه كه وه‌رزش تێكه‌ڵاوى سیاسه‌ت نه‌كرێت، جگه له‌وه‌ى په‌یامێكیشه بۆ به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كه چالاكیه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه”.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسین كاپتنى یاریزانانى هه‌ولێر رایگه‌یاند:” دواى پچڕانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییانه‌ى هه‌بوو به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆناوه كه بووه هۆى وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین كه به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر ئه‌مجۆره یارییانه بۆ ئه‌وه‌ى هانده‌ران دڵخۆشبن به تایبه‌تى له‌م یاریه‌دا كه هانده‌رێكى زۆر ئاماده‌ى بینینى بوون.
یاریه‌كه بێبه‌ش نه‌بوو له گله‌یی یاریزانانى هاوشانى ئه‌حمه‌د سالار و یاریزانه دێرینه‌كانى شارى سلێمانى كه بانگێشتى یاریه‌كه نه‌كرابوون، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه نه‌ده‌بوایه بێبه‌ش بوونایه له‌مجۆره یاریانه‌دا، هه‌رچه‌نده رێكخه‌رى یاریه‌كه نایشارێته‌وه كه به‌هۆى بوونى كێشه‌یه‌كه‌وه بانگهێشتى ئه‌و یاریزانانه نه‌كرابوو، چونكه پێشتر ناوییان له پێكهاته‌كه‌دا هه‌بووه.






گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








