راگەیەندراوێک دەربارەی دەستگیرکردنی مامۆستایان و رۆژنامەنوسانی دهۆک بڵاودەکاتەوە

لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-
ئەمڕۆ 16ی ئایار، مامۆستایانی سنوری پارێزگای دهۆک لە دژی پێنەدانی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتایە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەکی زۆری لێ دەستگیرکردن، لەگەڵ ئەوەشدا پەیامنێرێکی کەناڵی گەلی کوردستان و ستافی کەناڵی بادینیان دەستگیرکران، ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا هاتووە:
ئەمڕۆ لە شاری دهۆک، ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر، وەک مافێکی سەرەتایی بۆ داواکردنی مووچە و لابردنی پاشکەوت گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە پارکی ئازادی رێکخست.
ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییە، هاوکاتە لەگەڵ قەیران و کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا، کە جێکەوتی قوڵی لەسەر ئاستی جیهان دروستکردوە و، کاریگەری نەرێنیشی لەسەر ژیانی خەڵک لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکردوە.
لەم دۆخەدا، موچەخۆران بێ مووچە و، ژیانی ئاسایی و کارو کەسابەت و بژێوی ژیانی خەڵک زۆر خراپە. ئەرکی حکومەت و دامەزراوە ئەمنیەکانە لەچوارچێوەی یاسا و رێکارە تەندروستەکان مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازیی بکەن.
دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و، فەرمانبەر و، رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە شاری دهۆک، نەک میکانیزمێکی شیاو نیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵک، بەڵکو کاردانەوەیەکی خراپە لەگەڵ دۆخێکی خراپ و خزمەت بە هەلومەرجە بابەتیەکان ناکات.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، وەک بڕوابون بە ئازادی و ئازادیە گشتیەکان، پشتیوانی لە هەمو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک دەکەین لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان. دواکاریشین جگە لە ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، کاردانەوەی هێزە ئەمنیەکان گونجاو بێت لەگەڵ ئەو خەڵکەی داوای ژیانێکی شیاوتر و موچە و قوتی خۆیان دەکەن.
ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان
16ی ئایاری 2020
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









