لە سلێمانیەوە هەوڵدەدرێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کاری بازرگانی بکرێت لەگەڵ ئەوروپادا

ژوری بازرگانی سلێمانی
SNN
بەشێک لەژوورە بازرگانیەکانی ووڵاتانی ئەوروپا ئامادەی خۆیان پیشانداوە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی سلێمانی بازرگانان بەڕێگەی ئۆنلاین پەیوەندی بازرگانی ئەنجام بدەن و کاری هاوبەش بەڕێوە بەرن.
دابان نەجمەدین، ڕێکخەری بەشی پەیوەندییەكان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند” هەموو بازرگانان و پیشەسازان ئاگادار دەكەینەوە، ئێستە لە رێگەی بەشەكەمانەوە دەتوانن بە ئۆنلاین هەماهەنگی بازرگانی بكەن لەگەڵ وڵاتانی تردا”.
راشیگەیان” پاش كاركردنمان لەگەڵ بەشێك لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی ئەوروپا و ئاسیا و كۆنسۆڵییەتەكان لە هەولێر توانیمان كار ئاسانی بۆ بازرگانان و پیشەسازان بكەین ئێستە لە ڕێگەی بەشەكەمانەوە ئەتوانن پەیوندی بە كۆمپانیا بیانییەكانەوە بكەن”.
ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بەشێك لە وڵاتان خەریكین بۆ دانانی خزمەتگوزاری بازرگانی ئەلیكترۆنی كە بازرگانان ئەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكەن بە ژوورە بازرگانییەكانەوە بە مەبەستی زانیاری لەسەر كۆتا بەرهەمەكانی ئەو وڵاتانە بەم زووانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
جەختیکردەوە گرنگی ئەم کارە لەوەدایە ئەوبازرگانانەی دەیانەوێت لە رێگەی ژووری بازرگانیەوە ئەو پەیوەندیە دروستبکەن قورسای زیاتر و متمانەی زۆرتر لەگەڵ بازرگانانه ووڵاتانی ئەوروپا دروستدەکات.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









