“لە دوو مانگی رابردوودا تاڵیبان زیاتر لە 50 شارۆچکەی کۆنتڕۆڵ کردووە”

بزوتنەوەی تاڵیبان
SNN
پێنج شارۆچکەی سەر بە ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کران.
نوێنەری ئهنجومهنی پارێزگای بەدەخشان، ئەحمەد جاوید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە تاڵیبان له یهك كاتدا هێرشی كردووهته سهر پێنج شارۆچکەی ویلایهتی بهدهخشتان و توانیویەتی هەر پێنج شارۆچکەکە کۆنترۆڵ بکات.
ئەحمەد جاوید باسی لەوەشکرد کە تاڵیبان هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەیهكی دیكهش بەڵام هێزە ئەمنییەکان شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.
هاوكات بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاندووه کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا، حەوت شارۆچکەی سەر بە بەدەخشانی کۆنتڕۆڵ کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ویلایەتی بەدەخشان شوێنێکی ستراتیجی هەیە و دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان، چین و تاجیکستان.
هەروەها چەندین کانی بەنرخی وەک کانی زێڕ و بەردی بەنرخی تیادایە. هاوكات ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردهوه لە ویلایەتی هەڕاتی رۆژئاوای ئەفغانستان و سەر سنووری ئێران پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانی تاڵیبان بەردەوامن.
وتەبێژی ویلایەتی هەڕات، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە میلیشیاکان هێرشیان کردووەتە سەر دوو شارۆچکەی سەر سنوور. لە کاتێکدا چارەنووسی قۆناغی ئاشتی لە ئەفغانستان نادیارە، پێکدادانەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە میلیشیاکانی تاڵیبان بەردەوامن.
له ئەنجامی ئەو پەلامارانەشی تاڵیبان لە کۆتا هەفتەی مانگی رابردوودا دەستیپێکرد، نزیکەی سەرجەم شارۆچکەکانی سەر سنووری ئۆزبەکستان و تاجیکستانی کۆنتڕۆڵ کردەوە.
بەرپرسانی ئەفغانستان باس لەوە دەکەن کە لە دوو مانگی رابردوودا بزووتنەوەی تاڵیبان زیاتر لە پهنجا شارۆچکەی کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان بانگەشەی کۆنترۆڵ کردنی سهد و بیست و چوار شارۆچکە دەکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









