کازمی: رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا خزمەت بە سەقامگیریی عێراق دەکات

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، داوایان لە ئەمریکا و ئێران کردووە پرسەکانی نێوانیان لە عێراق یەکلایی نەکەنەوە، هەروەک باوەڕیشی وایە رێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە و بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی خزمەت بە سەقامگیریی عێراق دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاریبوبلیکای ئیتالی رایگەیاندوە: “داوامان لە ئەمریکییەکان و ئێرانییەکان کردووە دووربکەونەوە لە یەکلاکردنەوەی پرسەکانی نێوانیان لە عێراق، چونکە ساڵانێکە عێراق گۆڕەپانێک بووە بۆ رووبەڕووبوونەوە و ململانێ؛ بۆیە دەبێ رێگەی گفتوگۆی سیاسی هەڵبژێرین بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکانمان.”
باسی لەوەشکردووە: “”باوەڕم وایە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر گرنگ دەبێت و بۆ ناوچەکە یەکلاکەرەوە دەبێت و باوەڕم وایە دەکرێ بێتەدی؛ سەرکەوتن لە دانوستاندنەکانی ڤیەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کاریگەری ئەرێنی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت و خزمەتی سەقامگیریی عێراق دەکات.”
لەبەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا سەبارەت بە ناوخۆی عێراق کازمی وتویەتی: “عێراقمان لەو داڕمانە پاراست کە بەهۆی پێشهاتەکانی پاییزی ساڵی 2019ـەوە بە ئاراستەی دەچوو، بەڵام هێشتا ئاستەنگەکانی بەردەممان زۆرن، چونکە داعش هێشتا هەڕەشەیە و هەوڵی بەهێزبوونەوەی خۆی دەدات، سەرەڕای ئەوەش تیرۆریستەکان چیدیکە توانای ئەوەیان نەماوە ناوچەیەک بخەنە ژێر کۆنترۆڵیانەوە.”
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









