“ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی چالاكوانانی بادینان كراوە ديموکراسی لە هەولێر دەخاتە ژێر پرسیارەوە”

شايان عەسکەری
SNN–عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی گۆڕان رايگەياند: “ئەو تۆمەتەی كە خراوەتە پاڵ ئەو دەستگیركراوانە پرۆسەی سیاسی و هەروەها ئەو دیموكراسییەی بانگەشەی بۆ دەكریت دەخاتە ژێر پرسیاری ناوەندە نێودەوڵەتییەكانەوە”.
شایان كاكە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و ئاگادار لە دۆسییەی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ چاوەڕێبووین، پڕۆسەی دادگایكردنی ئەو پێنج چالاكوانەی بادینان بەڕیوەبچێت بەڵام بە بیانووی ئەوەی كە دادوەر ئامادەنییە پرۆسەكە بۆ 13ی ئەم مانگە دواخرا”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو تۆمەتانەی كە دراونەتە پاڵ ئەو دەستگیركراوانە كە گوایە بە كرێگیراوی ئەمریكا و بەریتانیا بوون و هاوكات كاریان كردووە بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی و گێرەشێوێنی، ئەوە دەردەخات كە پرۆسەی سیاسی و ئەو دیموكراسییەی كە لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە هەولێر بانگەشەی بۆ دەكرێت دەخاتە ژێر پرسیاری ناوەندە نێودەوڵەتییەكانەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: “بە دڵنیاییەوە ئەم دادگایكردنەی چالاكوانانی بادینان هاوشێوەی دادگایكردنەكەی دیكەی دەستگیركراوانی بادینان ئەنجامەكەی روونە، چونكە ئەوانەی دادگایەكە بەڕێوەدەبەن پێویستیان بە بەڵگە و شایەت نییە بۆخۆیان چیان بوێت ئەو بڕیارە دەدەن”.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا پێنج چالاكوان سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا كە یەكێك لە تۆمەتەكانیان سیخوریكردنبوو بۆ ئەمریكا و ئەڵمانیا، دواتر لە ژێر فشاری ئەو دوو وڵاتە ئەو تۆمەتەیان لەسەر لابرا و تۆمەتەكانی دیكەیان بەسەردا ساغكرایەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









