
شوێنی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر
SNN
شەوی رابردوو دژە تيرۆری کوردستان رايگەياند: “بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.
بەپێی زانيارييەکان هێرشەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو روويداوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەئاگرەکەيان کۆنتڕۆڵکردووە.
لە دوای هێرشەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لێدرا و بۆ ماوەیەکیش رێگاکانی چوون بەرە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر داخران و دواتر رێگەکان کرانەوە.
لەسەر هێرشەکە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رايگەياند: “هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە هێرشێکی تیرۆریستییە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، ئامانجی هێرشەکە شاری هەولێر بووە”.
وتيشی “بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەين و داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی عێراقی دەکەين کە لێکۆڵینەوەی جیددی لەو هێرشانە بکەن کە دەکرێنە سەر هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.
ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە رۆژی 26ی حوزەیرانی 2021سێ درۆن “فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاووڵاتییەک لە باخچەکانی سەر رێگەی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای ھەولێر دا کە دوو لەو درۆنانە تەقینەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









