داوادەکرێت بە نایاسایی ناساندنی لێبڕینی مووچە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

پەرلەمانی کوردستان
SNN
ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن پرسی بە نایاسایی ناساندنی لێبڕینی مووچە بخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی پەرلەمانەوە.
لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە، 27 پەرلەمانتار داوای ئەوەیان کردوە، درێژە بە گفتوگۆکانی دانیشتنی 28ی حوزەیران بدرێت، کە تیایدا بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک پرسەکانی پەیویەست بە موچە و دۆخی دارایی هەرێم تاوتوێ کران.
داواشیان کردووە، لە دانیستنی رۆژی پێنج شەممە 8ی تەمووز بڕگەیەک زیاد بکرێت بە مەبەستی بە نایاسایی ناساندنی لێبڕینی مووچە و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی 21٪ـی مووچەی فەرمانبەران و پابەندکردنی حکومەت بە گەڕاندنەوەی تەواوی داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی و دابەشکردنی مووچە بەپێی یاسا”.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بڕیارە سێ پێشنیاز و پڕۆژەیاسا بخرێنە دەنگدانەوە لەوانە پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی كوردستان.
پێشتریش 15 پەرلەمانتار لە نوسراوێکدا داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان کردبوو، لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەدا تەوەرێكی دیكەی پەیوەست بە چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ، فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان زیاد بكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









