“مه‌سرور بارزانى 13 ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌ى ده‌زگاى ئاینده‌ى گه‌ش ده‌گوازێته‌وه و ده‌زگاكه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”

وێنه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ى حكومه‌ت كه داواى گواستنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى ده‌زگاى ئاینده‌ى گه‌ش ده‌كات
به گوێره‌ى نووسراوێك كه واژووى سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى له‌سه‌ره و به فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاراسته‌كراوه، ته‌واوى سه‌رمایه‌ى ده‌زگاى (ئاینده‌ى گه‌ش) له بانكى كوردستانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ بانكى مناره كه 13 ملیۆن دۆلاره.
له نووسراوه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئیبراهیم عەلی بڵاوكراوه‌ته‌وه و واژووى ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى له‌سه‌ره هاتووه، “له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كارى پێویست بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌ى (ده‌زگاى ئاینده‌ى گه‌ش) له بانكهكهتان بۆ سه‌ر هه‌ژمارى (5048) له بانكى مناره”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه رۆژنامه‌نووسى ناوبراو بڵاویكردوونه‌ته‌وه، “لە ساڵی 2008 بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەو کاتی ئەنجومەنی وەزیران دەزگای ئایندەی گەش بۆ قەرزی بچووک دامەزرێندراو بڕی 13 ملیۆن دۆلار وەک بودجە بۆ دەزگاکە خراوەته سەر حیسابێکی تایبەت لەبانکی کوردستان، لە ئێستاشدا دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم بەفەرمانی مەسرور بارزانی ئەو دەزگایە هەڵوەشێندراوەتەوە”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “کاری ئەو دەزگایە پێدانی قەرز بوو بەو کەسانەی کە پڕۆژەی بچووکیان هەبوو، بەپێی ئامارێکی تایبەت لەماوەی 12 ساڵی رابردوودا نزیکەی 30 هەزار کەس لەو رێکخراوە سوودمەند بوون و تا ئێستاش چوار ملیۆن دۆلاری ئەو دەزگایە لای هاووڵاتیان ماوە و بەهۆی ئەو زیادەیەی دەخرایە سەر ئەو پارەیەی دەدرا بە هاووڵاتیان ئێستا بودجەی دەزگاکە وەک خۆی ماوە و ئەو بڕە پارەیەی لای هاووڵاتیان قازانجی ئەو دەزگایەیە”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاشكراشیكردووه، “دوابەدوای ئەو نووسراوە دکتۆر ئومێد سەباح فەرمانێکی وزرای دەركردووه لە رۆژی 11ی نیسان، فەرمان دەکات بەهەڵوەشاندنەوەی یەکجاری دەزگای ئایندەی گەش و سەرجەم ئەرشیفەکانی ئەو دەزگایە دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی”.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەزگایە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە 50 کەس کە کارمەندی ئەو دەزگایە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە نێردراونەتەوە ماڵ، لەکاتێکدا ئەو کەسانە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان ئەو موچەیە بوو کە لەو رێکخراوە وەریان دەگرت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









