له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد دووه‌م پاڵه‌وانێتى به‌ڕێوه‌ده‌بات

یاریزانانی شەترەنج
سه‌نگه‌ر زرار-SNN SPOR
پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى و به‌ڕێوه‌بردنى پاڵه‌وانێتیه‌كى خێرا و كراوه به‌سه‌ركه‌وتوویی، یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا پاڵه‌وانێتییه‌كى تر بۆ شهترهنجزانانى كوردستان رێكده‌خات.
به‌ر لهكۆتاییهاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز و ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵى خوێندنى 2019-2020، له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو، له‌به‌رنامه‌ى كار‌و چالاكییه‌كانى ساڵى 2020دا، یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزادى هه‌ولێر 17ه‌یه‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى راپید رێكده‌خات كه پاڵه‌وانێتیه‌كى باوه‌ڕپێكراو ده‌بێ له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج (فیدا).
“پاڵه‌وانێتییه‌كى باوه‌ڕپێكراوه و نێوده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج”
پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆژانى 20 و 21ى ئایارى 2020 له‌نێو هۆڵه‌كانى تایبه‌ت به‌یانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌ك دیار حه‌مه‌ساڵح ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌رپه‌رشتیارى پاڵه‌وانێتییه‌كه به تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)ى راگه‌یاند، پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 20ى ئه‌م مانگه كاتژمێر 9ى شه‌و ده‌ستپێده‌كات و سیستمى یارییه‌كان سویسرى ده‌بێ و كاتى یارییه‌كانیش 15 خولهك و 10 چركه بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك ده‌بێت و ژماره‌ى جهولهكان به‌نده به‌ژماره‌ى به‌شداربووان، به‌ڵام پێده‌چێت 7 جه‌وله بێت، له‌په‌یجى فه‌رمیی یانه‌دا مه‌رجه‌كانى به‌شداربوون بۆ هه‌موو لایه‌ك روونكراوه‌ته‌وه و پاڵه‌وانێتییه‌كه كاته‌كه‌ى گونجاوه و كراوه ده‌بێت بۆ كچان و كوڕان و ته‌واوى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن، گرنگیی خۆى هه‌یه و پاڵه‌وانێتییه‌كى باوه‌ڕپێكراوه و نێوده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج (fide) له‌ڕێگه‌ى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عیراقه‌وه.

“ده‌بێته یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى له‌سه‌ر ئاستى عیراق هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌كه‌شدا”
ده‌رباره‌ى گرنگیی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش، دڵزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد تایبه‌ت بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، وتى: راپیدى 17هیهمینى خانزادى نێوده‌وڵه‌تی ریته و تۆماركراوه، له‌دواى ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هاتۆته‌ئاراوه و ئاسایبوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه، ده‌بێته یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى له‌سه‌ر ئاستى عیراق هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌كه‌شدا، تا ئه‌وه‌ى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج (fide) ئه‌م چالاكییه‌ى ئێمه‌یان به‌لاوه كارێكى باشبوو، ئه‌وان ئاگادارى باشى یانه‌ى خانزاد ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ژماره‌یه‌كى باش له‌یاریزانان به‌شداربن، هه‌رچه‌نده ئێمه خواستى ئه‌وه‌مان نیه و هاندامان نییه لهشارهكانى تر‌ى عێراقه‌وه یاریزان بێن و به‌شدارى بكه‌ن، زیاتر مه‌به‌ستمان به‌شداری كردنى یاریزانانى كوردستانه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى ئێران و سوریا تیایدا ئه‌وانه‌ى له‌كوردستانن، خواستى ئێمه ئه‌وه‌یه 40 تا 50 یاریزان به‌شداربن له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان و باوه‌ڕم وایه ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌شدارده‌بن، چونكه ئه‌وانه‌ى له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئێمه‌دا به‌شدارده‌بن 150 یاریزان ده‌بن، جگه له‌مه‌ش به‌هۆى دابڕانى شهترهنجزانان لههۆڵهكان، له‌م كاته‌دا و وه‌ك سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ئامادهبكرێنهوه پێویستیان به‌مجۆره پاڵه‌وانێتییانه هه‌یه جا پێنج خوله‌كى یان پانزه خوله‌كى بێت”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









