له (SNNsport)ه‌وه زانیارى له‌سه‌ر كاندیدكردنى هاوار مه‌لا محه‌مه‌د بۆ پۆستى ئەندامێتی یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق بزانه

هاوار مەلا محەمەد
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ستافى پێشووى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و به‌ڕێوه‌بردنى لیژنه‌یه‌كى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئیش و كاره‌كان، له ئێستادا چه‌ندین ناوى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پاڵه‌وانى جامى 2007 كیشوه‌رى ئاسیا ده‌ستنیشان كراون بۆ پۆستى ئه‌ندامبوون له یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق له‌ناویشیاندا هاوار مه‌لا محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و ناوانه.
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د به‌هۆى ئه‌و پاڵپشتییه به هێزه‌ى لێیدهكرێت له‌لایه‌ن شه‌قامى وه‌رزشی و به‌رپرسانى سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر شارى سلێمانى خۆى بۆ ئه‌ندامبوونى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كاندید كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد:” به‌ڵێ له ماوه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ پێنج به‌رپرسی گه‌وره‌ى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان دانیشتم و كۆبوومه‌ته‌وه له‌گه‌ڵیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى خۆیان بۆمن ده‌ربڕى و رایانگه‌یاند كه جێگه‌ى شانازییه بۆ شارى سلێمانى ئه‌ستێره‌یه‌كى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق خزمه‌تی ئێمه بكات”.
هاوار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” له ڕاستیدا هه‌موو شتێك یه‌كلاى بووەته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌ندامێتى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق، له چه‌ند رۆژى داهاتوو ناوى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌بێت كه خۆیان بۆ ئه‌و پۆستانه پاڵاوتووه، له‌به‌رئه‌وه له ئێستادا ستافێكى به ئه‌زموون و یاریزانانی دێرینى عێراق ده‌یانه‌وێت یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق به‌ڕێوه ببه‌ن به تایبه‌تى كاپتن ئه‌حمه‌د رازى كه مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى وه‌رزشی عێراقه و خاوه‌نى تاكه گۆڵى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه له مۆندیالى 1986″.
له كۆتاییدا نوێنه‌ره‌كه‌ى شارى سلێمانى بۆ پۆستى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق وتیشی:” له ئێستادا شه‌قامى وه‌رزشی عێراق حه‌ز ده‌كه‌ن كه ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ى عێراق وه‌ك ئه‌حمه‌د رازى و نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م و هاوار مەلا محه‌مه‌د و یونس مه‌حمود بێنه ناو كایه‌ى وه‌رزشى عێراق، چونكه متمانه‌یان به‌م كه‌سه گه‌نجانه زیاتره وه‌ك ئه‌وانه‌ى چه‌ندین ساڵه له‌و پۆسته‌دان، بۆیه دڵنیایتان ده‌ده‌م كه ده‌بمه جێگه‌ى متمانه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى پشتگیریم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









