ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ڵامى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ده‌داته‌وه

لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى | گرافیك: گۆڤار سالار
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخى ته‌ندروستى نه‌خۆشانى كۆرۆنا جێگیره، ده‌شڵێت: “ره‌وشى سلێمانى له‌ژێر كۆنترۆڵدایه”.
هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له چه‌ند رۆژى رابردوودا 22 حاڵه‌تى كۆرۆنا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش به شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا دێت كه پێشبینیمان بۆ كردبوو”.
وتیشى: “بارودۆخى سلێمانى له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق-یش رایگه‌یاندووه كه پێویسته سلێمانى كه‌ره‌نتین بكرێت، ئێمه ده‌ڵێین دۆخى سلێمانى زۆر له ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق باشتره و ره‌وشى ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستى زۆر باشدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر له سلێمانى مه‌ترسیه‌ك هه‌بێت پێش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق خۆمان رایده‌گه‌نین”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا هیچ نه‌خۆشێكى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆماركراوه له‌م ئه‌مڕۆدا؟ هێرش سه‌لیم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پشكنین بۆ نه‌خۆشیيه‌كه به‌رده‌وامه و تیمه‌كانمان رۆژانه نزیكه‌ى 500 پشكنینى نوێ ده‌كه‌ن و هه‌ر حاڵه‌تێكى نوێش تۆمار بكرێت ئه‌وا به فه‌رمى رایده‌گه‌یه‌نین”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق له‌میانى سه‌ردانیكردنى نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموك له به‌غدا و كردنه‌وه‌ى تاقیگه‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه رایگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و رێژه‌ى تووشبوون و شێوازى تووشبوونهى كه تێیاندایه پێویسته سلێمانى و به‌سره كه‌ره‌نتین بكرێن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









