لەسەر پارەی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پەروەردە حکومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات

پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
SNN-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رەتیدەکاتەوە ئەو پاره‌یه‌ی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم له مانگی دوو گه‌یشتبێت و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی كرابێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
له هه‌ندێ له په‌یجه‌كان، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و دوور له راستی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاو كراوه‌ته، كه گوایه پاره‌كه‌ی له مانگی دوو گه‌یشتووه و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه.
ئه‌م هه‌واڵه بهمەبەستی چه‌واشه‌كاری و به لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاو كراوه‌ته‌وە. بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی هه‌ولێر سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵه و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو رۆژانه مامه‌ڵه‌ی بانكی و نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم و بانكه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له خه‌ڵكیش به قه‌رز وه‌رگیراوه، به زۆری له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌یه.
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی ته‌مویلكردنی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی موسڵیش ده‌كات.
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له رۆژی 3ی ئایاری 2020 له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا چوارچێوه‌ی كار و ئه‌ركی خۆی بۆ رای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه. لەم كاتە ھەستیارەدا، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لە ئەولەوییەتی كارەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایە، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ندێ سایت و په‌یجی ناحه‌ز و دڵره‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كان و بۆ بهرژەوهندیی ته‌سكی كه‌سانێك، ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتره كه كه‌سان و لایه‌نێك بتوانن به موزایده كردن به قووتی خه‌ڵكه‌وه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سیاسیی خۆیان به‌كاریان بێنن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
18/5/2020
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









