
یەکێک لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
هەوراز ئەحمەد-SNN
لە نەخۆشخانەى سەرچنار-ى تایبەت بەنەخۆشانى کۆرۆنا 22 تووشبوو لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەکدا تۆمار کراوە، پزیشکێکى پسپۆڕیش ئاشکرایدەکات “با کۆرۆنا تێکەڵ بە کێشەى سیاسى نەکرێت، کۆرۆنا بوونى هەیە و پێویستە ڕێنماییەکان جێبەجێبکرێت”.
د. هێرش حەیدەر قەرەداغى، پزیشکى سەرپەرشتیارى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەى سەرچنار بە SNNى ڕاگەیاند: ئەم تووشبووانە بە دووەم شەپۆلى ڤایرۆسى کۆرۆنا ناودەبەین، هێشتا لە مەترسى دەرنەچووین، بەڵام دۆخى سلێمانى لەژێر کۆنترۆڵدایە، پێشبینیدەکەین ڕێژەى توشبوون لە چەند ڕۆژى داهاتوو زیاتر ببێت، چونکە هەر کەسێک بە نەخۆشییەکە دەستنیشاندەکرێت چەند کەسێک لە دەوربەرى بەرکەوتەى لەگەڵ دەبێت و تووشدەبێت”.
وتیشى: “خراپیى بارى گوزەرانى هاوڵاتیان وایکرد نەتوانرێت ڕێنماییە تەندروستییەکانى تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا جێبەجێبکرێت، ئەو دەنگۆیانەش کە باس لە نەمانى ڤایرۆسەکە دەکەن لە وەرزى هاویندا هیچ بنەمایەکى زانستى نییە، بەڵام ڕەنگە ڕێژەکە کەمتر بێتەوە”.
” لە کۆى 22 حاڵەت تەنها یەک حاڵەت لەژێر ئۆکسجیندایە لە نەخۆشخانەى سەرچنار”.
(پ. ب) خوێندکارى زانکۆیە و 2 ڕۆژە تووشى ڤایرۆسەکە بووە بەرکەوتەى لەگەڵ خزمێکى تووشبوویان هەبووە ئەو بە ورە بەرزییەوە بە SNNى ڕاگەیاند: دۆخى تەندروستیم زۆرباشە و دڵنیام هەموومان بە سەلامەتى لە نەخۆشخانە دەردەچین و نەخۆشییەکە ئەوە نییە لێى بترسین و داواش لە هاوڵاتیان دەکەم خۆیان بپارێزن و هەر نیشانەیەکیان تێدا هەبوو ڕاستەوخۆ بچن بۆ پشکنین”.
ئازاد هەورامى، بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى سەرچنار بە SNNى ڕایگەیاند: مەترسیمان لەوەیە کە تووشبوونى بە کۆمەڵ ڕووبدات، چونکە ئەو حاڵەتانەى تۆمار کراوە نازانرێت سەرچاوەى تووشبوونەکەیان کوێیە و دڵنیان لەناو خەڵکدا ئێستا تووشبووى تر هەیە بێئەوەى بێت بۆ پشکنین کە ئەمە وا دەکات زیاتر ڤایرۆسەکە بڵاو ببێتەوە، بەشێک لەو کەسانەشى کە تووشبوون زۆرجار ئامادە نین بێن چارەسەر وەربگرن و پێیان شەرمە کە پێیانبوترێت هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان”.



بەشێک تووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی
فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









