تەمەنم 77 ساڵەو بەردەوام خزمەتی باخچەی ماڵان و کۆڵانەکانی سلێمانی دەکەم

مام مستەفای باخەوان
SNN_هەوراز ئەحمەد
مام مسته‌فا به پشتێكى چه‌ماوه‌وه و به داس و چیمه‌ن بڕه‌كه‌ى سه‌ر شانى به گه‌رما و سه‌رما به كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و هاوار ده‌كات له‌وه‌ى ماڵ هه‌بێت دار و چیمه‌نى باخچه‌كه‌ى بۆ ڕێك بخات.
مام مسته‌فای 77ساڵ دانیشتووى گه‌ڕه‌كى خه‌باتى شارى سلێمانیه كۆڵانى ئه‌م شاره نه‌ماوه كه په‌ی نه‌كردبێت بۆ جوان كردنى باخچه ودارى ماڵان، ئه‌گه‌رچى له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌ى بڕێكى كه‌م پاره‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت كاتێك ده‌بینم ئه‌و دار و گوڵانه‌ى منه چاندوومن و ئێستا خه‌ڵك له سێبه‌رى داده‌نیشێت هه‌ست به ئاسووده‌ى ده‌كه‌م.
مام مسته‌فا چیرۆكى كاره‌كه‌ى بۆ snn ده‌گێڕێته‌وه دەڵێت:”هه‌موو به‌یانییه‌ك زوو له ماڵه‌وه ده‌رده‌چم به پیاده به كۆڵانه‌كانى شاردا ده‌گه‌ڕێم و داس و مه‌قه‌ست و چیمه‌ن بڕ و ئامێره‌كانیش ده‌خه‌مه سه‌رشانم، لهشمساغه و تواناى ئه‌نجامدانى كاره‌م هه‌یه زۆر ئاسوده‌م به‌م ته‌مه‌نه‌وه دهواتنم ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م”.
وتیشى”ئه‌گه‌ر رۆژانه باخچه‌یه‌كم ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وا چیمه‌ن و دار و گوڵه‌كانى رێكده‌خه‌م و بژارى ده‌كه‌م له به‌رامبه‌ردا ره‌نگه 3 هه‌زار بۆ 5 هه‌زارم ده‌ست بكه‌وێت”.
به‌ده‌م كار كردنه‌وه وتیشی”ساڵانێكه خانه‌نشینم و خۆم به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵ كردووه چونكه گله‌ى و بۆڵه بۆڵ له حكومه‌ت هیچى لێ سه‌وز نابێت بۆیه شانم داوه‌ته به‌ر ئه‌م ئێشه ئه‌گه‌رچى زۆر ماندوو ده‌بم به‌ڵام كاتێك به جێگایه‌كدا ده‌ڕۆم ئه‌و باخچه‌ى من چاكم كردووه خه‌ڵك له سایه‌یدا دانیشتوون ته‌واو هه‌ستێكى خۆشم هه‌یه، گوڵ و داره‌كان وه‌كو منداڵى ساوا ده‌بێت، پێویستە خزمه‌تیان بكه‌یت و به‌رده‌وام چاودێرى بكرێن”.
فۆتۆی یانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە
تشرینی دووه‌م 1, 2025بەرهەمهێنانی بنێشتی کوردی
ئه‌یلول 1, 2025
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









