
یانەی دالکورد
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
له‌ژێر فشاره‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا، كۆمپانیاى هواوى چینى سپۆنسه‌ریی خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید راده‌گرێت و سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌وان دووچارى ئه‌مجۆره كێشانه ده‌بنه‌وه.
له‌مباریه‌وه وێبسایتى (unt)ى سویدى ئاماژه‌ى به‌وه پێداوه كه تیمێكى سویدى-كوردى له‌یارى تۆپى پێدا ماوه‌یه‌كى زۆره كه‌وتووەته به‌ر توڕه‌یی ده‌وڵه‌تى توركیا تا كارگه‌یشته ئه‌و سنووره گه‌وره‌یه‌ى به‌ڕاده‌یه‌ك فشار له‌سه‌ر كۆمپانیاى هواوى چینى بكات سپۆنسه‌رى له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌دا رابگرێت و هۆكاره‌كه‌ش ته‌نها له‌به‌ر وشه‌ى (كورد)ه كه 100 ساڵه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رهه‌ڵستى ده‌كرێ.
له‌لایه‌كى تره‌وه وێبسایى (تلیگراف)ى بۆسنى بهمانشێتێكى به‌رز نووسیویه‌تى (شێتى سیاسى توركیا: رێگه لهیانهیهكى سویدى ده‌گرێ كه كورده‌كان دایانمه‌زراندووه سپۆنسه‌رى بكرێت)، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر گه‌لى كورد له‌هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.
سایته‌كه له‌ڕاپۆرتێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تى توركیا فشارى له‌سه‌ر كۆمپانیاى هواوى زه‌به‌لاحى چینى كردووه كه سپۆنسه‌رى یانه‌ى دالكوردى سویدى نه‌كات كه كورده‌كانى هه‌رێمى ماردین-ى باكوورى كوردستان دایانمه‌زراندووه و ره‌مه‌زان كیزیل سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ره‌مه‌زان كیزیل بهوێبسایتهكهى راگه‌یاندووه كه ئێستا ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سپۆنسه‌ر (كۆمپانیاى هواوى)دا هه‌یه كه له‌ژێر فشارى حكومه‌تى توركیا وازى له‌وه‌به‌رهێنان له‌خولى دووه‌مى سویدى هێناوه، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش ده‌ڵێت: (كۆمپانیاى هواوى به‌ر له 2 ساڵ به‌ناوى سپۆنسه‌رى، بڕى 40 هه‌زار دۆلارى داوه‌ته یانه‌كه‌مان كه یاریزانه‌كان ناوى ئه‌م كۆمپانیا چینى-یه له‌سه‌ر درێسه‌كان هه‌ڵبگرن، به‌ڵام پاش چوار مانگ لهكۆمپانیاكهوه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه و پێمان ده‌ڵێن ده‌ست بهپارهكهوه بگرن و توركیا قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه ده‌رباره‌ى ئه‌و كێشه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێمه سپۆنسه‌رى ئێوه بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌وان كاره‌كانمان له‌وڵاته‌كه‌یان راده‌گرن)، ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌وان تووشى ئه‌مجۆره كێشانه ده‌بنه‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هیواناخوازین یارمه‌تی توركیا بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى بوونى كورده‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌وان ناومان و تیمه‌كه‌مان و ئاڵاكهمانیان قبوڵ نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده رق ئه‌ستوورن به‌و راده‌یه‌ى كه نكۆڵى له‌بوونى ئێمه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌و ره‌ق و نكۆڵى كردنه بۆ منداڵان و نه‌وه‌كانمان ده‌گوازینه‌وه وپێیان ده‌ڵێین ئه‌وان ئاوا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كرد، توركیا نایه‌وێ ئێمه ركابه‌رى له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك لهتیمهكانى خوله‌كه‌دا بكه‌ین، هه‌روه‌ها نایه‌وێ ئێمه له‌خوله‌كانى ئه‌وروپادا یارى بكه‌ین، نه‌وه‌ك به‌ر تیمه‌كانى ئه‌وان بكه‌وین، ئه‌وان ده‌ترسن و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان قبوڵ نییه، ئه‌وه هۆكاره‌كه‌یه، هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئێمه بوه‌ستێنن، حكومه‌ته‌كانى (ئێران و عێراق و توركیا و سوریا) ئه‌و چوار وڵاته‌ن كه ژماره‌یه‌كى زۆر كوردی تێدایه، به‌ڵام رێگه به‌تیمى دالكورد ناده‌ن به‌رامبه‌ر تیمه‌كانى ئه‌و وڵاتانه یارى بكات”.
شایه‌نى باسه یانه‌ى دالكورد ئێف ئێف كه یانه‌یه‌كى تایبه‌ته به‌یارى تۆپى پێ، ساڵى 2004 له‌وڵاتى سوید له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لهپهنابهرى كورد دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا له‌خولى پله حه‌وتى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید ده‌ستى پێكرد تا گه‌یشته به‌رزترین خولى تۆپى پێى ئه‌و وڵاته كه خولى نایابى یانه‌كانى سوید/ ئالسڤێنسكان-ه و له‌ئێستاشدا له‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید/ سوپێرتان-دا ركابه‌ریی ده‌كات كه دووه‌م خولى سه‌ر ئاستى یانه‌كانى سوید-ه و پێشووتریش چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى سوید سزاى یانه‌كه دراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى هانده‌رانى یانه‌كه له‌یاریگاكاندا پاڵپشتییان لهپارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)دا كردووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









