
کارمەندێکی تەندروستی پشکنینی پلەی گەرمی نەخۆشێک دەکات
SNN- هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شۆڕش رایدەگەیەنێت “سێ کارمەندی نەخۆشخانەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەھۆیەوە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ماوەی 48 سەعات رادەگیریت”.
د. چالاک قادر بە SNNی وت: “ئەو سێ کارمەندە دایکێک و دوو کوڕن کە کاریان خزمەتگوزاری پاککردنەوەیە لەنەخۆشخانەکە”.
وتیشی: “ئەو سێ تووشبووە پێشتر بەشداری پرسەیەکیان کردووە لەگەڕەکی هەواری شار لەشاری سلێمانی”.
بەوتەی د. چالاک پشکنینی کۆرۆنا بۆ بەشداربووانی دیکەی پرسەکە کراوە و دوای تووشبوونی ئەمان راستەوخۆ براونەتە کەرەنتینە و ئێستا لەنەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت بەکۆرۆنا کەوتوون”.
وتیشی: “نیشانەکانی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە و بەهۆی ئەو تووشبووانەشەوە خزمەتگوزاریمان لە بەشەکانی نەشتەرگەری و فریاکەوتن راگرتووە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەمەبەستی کاری پاککردنەوە و تەعقیم”.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (424) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (36) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









