به‌وێنه: یه‌كێتى ژنانى كوردستان یادى چله‌ى رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشی كۆچكردوو ده‌كاته‌وه

مەراسیمی ئالان عەلی
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
له گۆڕستانى سه‌یوان له شارى سلێمانى یه‌كێتى ژنانى كوردستان یادى چله‌ى رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو ئالان عه‌لى به ئاماده‌بوونى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپیشهكانى بوارى وه‌رزش و هونه‌ری کردەوە.
به ئاماده‌بوونى زۆربه‌ى به‌رپرسانى وه‌رزشی شارى سلێمانى و بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو یه‌كێتى ژنانى كوردستان به هاوكارى رۆژنامه‌ى ژیانەوە و هۆڵى ته‌وار مه‌راسیمى چله‌ى رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كۆچكردوو ئالان عه‌لى به‌ڕێوه‌چوو.
ئارى عه‌لى وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى رۆژنامه‌نوسی كۆچكردوو رایگه‌یاند:” به ناوى بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه سوپاسی هاوڕێیان و وه‌رزشكارانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م كه ئاماده‌ى چله‌ى جوانه‌مه‌رگ بوون و كه‌مێك له ئازاره‌كانى ئێمه‌یان كه‌مكرده‌وه هاوخه‌مى خۆشیان ده‌ربڕى له دواى ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته زۆره‌ى به‌وه‌رزشی شارى سلێمانى گه‌یاندبوو له ساڵانى رابردوو، هه‌روه‌ها جێى خۆیه‌تى سوپاسی یه‌كێتى ژنانى كوردستان بكه‌ین كه ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌یان بۆ ئه‌نجامدا”.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌یوان رۆسته‌م سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ژیانه‌وه و ئه‌ندامى یه‌كێتى ژنانى كوردستان وتی:” به ڕاستى ئالان كادێرێكى چالاك و هاوڕێ و دڵسۆزى ئێمه بووه له رۆژنامه‌ى ژیانەوە، به‌ڵام به داخه‌وه به‌مشێوه‌یه و به‌م بێده‌نگییه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه به رێنماییه‌كانه‌وه نه‌مانتوانى مه‌راسیمێكى شایستهترى بۆ بكه‌یت شایه‌نى رۆحى ئالان بێت، بۆیه زۆر به داخه‌وه بۆ مه‌رگى ئالانى جوانه‌مه‌رگ كه له ده‌ست رۆژنامه‌نوسان و وه‌رزشكاران رۆیشت، داواكارم خواى گه‌وره سه‌بورى كه‌س و كارى بنه‌ماڵه‌كه‌ى بداته‌وه”.
نه‌به‌ز عه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى ئه‌م مه‌راسیمه له‌لایه‌ن یه‌كێتى ژنانى كوردستانه‌وه وتی:” سه‌ره‌تا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی كوردستان له رۆژى وه‌فاتى ناوبراو پرسنامهى لیژنه‌كه‌مان ئاڕاسته‌ى كه‌س و كارى بنه‌ماڵه‌یان كرد، ئه‌مڕۆش له چله‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانى چله‌ى جوانه‌مه‌رگ وتارمان ئاماده‌بوو كه به‌نده بیخوێنێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى گه‌رماو به رۆژوبوونى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ئاماده‌بوون نه‌مانتوانى وتاره‌كه بخوێنینه‌وه”.
وتیشی:” به داخه‌وه به‌هۆى په‌رتوو بڵاوى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی كوردستان نه‌مانتوانى مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ین”.
ئالان عه‌لى رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی شارى سلێمانى یه‌كه‌م سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی كوردستان بوو به‌رپرسی به‌شی وه‌رزشی رۆژنامه‌ى ژیان بووه، جگه له‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به بوارى وه‌رزش و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كردووه له رۆژى 11-4-2020 به هۆى جه‌ڵده‌ى دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









